ته‌رمی دانه‌ر دۆزرایه‌وه
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تەرمی منداڵێکیان لە سنووری ناحیەی شەمامک دۆزیوەتەوە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە تەرمی دانەری 10 مانگانە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “كاتژمێر 6:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزەکانی بنکەی پۆلیسی شەمامک، دوای گەڕانێکی ورد‌و چڕ لە نزیک گوندی سیاو تەرمی مندالێکیان دۆزیەوە کە پێکهاتبو، لە کەلەسەرو ئێسک و پروسک”.