رۆژنامەی ھەولێر

بـــــــیرهێنانەوەی نـــــــاونیشانەكانی گـــــــــوڵخەرمانی ساڵی2025مان

عومەر چنگیانی
سڵاوێكی پڕ لە میهرەبانی خوای گەورەتان لێ بێت خوێنەرە بەڕیزەكانی گۆشەی (لەهەرخەرمانەی گوڵێك) و، پێم باشە لەم دوایەمین زنجیرەی ساڵی 2025ـدا، لەژێر ڕۆشنایی پەنجاوپێنجەمین ئایەتی سوورەتی (زاریات) و دەیان جار دووبارەبوونەوەی ئایەتی هاوشێوەیەوە، كە فەرمان دەدات بە پێغەمبەر – دروود و سەلامی خوای لەسەر بێت – و بە مسوڵمانانیش كە هەرگیز كار و ئەركی بیرهینانەوە فەرامۆش نەكەن و جیبەجێی بكەن، تیشك بخەمە سەر چەند خاڵێك كە هیچ نەبێت بە لای خۆمەوە گرنگن!
یەكەم: یەکەم خەلەکی گۆشەی (لە هەر خەرمانەی گوڵێك) لە “ڕۆژنامەی هەولێر، لەژێر سەردێڕی (چاكسازیی ئایینی!) لە لاپەڕە “٩” ی ژمارە “٢٢٤٠” ٢٧/١٠/٢٠١٥ بڵاو كراوەتەوە و، شوکری خوا ئێستا كە لە خەلەكی ٤٥١ـیدایە و بەردەوامە.
دووەم: هەر لەیەكەم خەلەكیەوە، نووسینی من بۆ ئەم ستوونی گوڵخەرمانە، بەشێوەیەكی خۆبەخشە و، هیچ خەڵات و هاوكارییەك، لەلایەن بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەكەی لەسەر وەرناگرم و، سپاس بۆ خوا، بێ وچان بەردەوامم و جێی خۆیشیەتی سوپاسی بێ پایانی یەكەیەكەی خوشك و برایانم بكەم لە ڕۆژنامەی هەولێر كە زۆر بە بیندرێژی لەگەڵما تا ئێستا هێناویانە، خوا نموونەیان زۆر بكات .
سێیەم: پوختەیەكی یەكەم خەلەكی گۆشەكە دەخەمەوە بەر دیدی بەڕێزتان: (ئەگەر خوا پشتیوان بێت لەمڕۆوە حەفتانە لە گۆشەی “لە هەرخەرمانەی گوڵێك”ـەوە”1”مەڵۆ”ی ئاوڕدانەوە و كۆدەتای چاكسازی بە هەموو لایەكمان زەنگینتر دەكەین و، بە”خەرمان‌بەرەكەت” تەپوتۆزی لە ئایینی ئیسلام نیشتوو دەتەكێنین و، ئەوكات زیاتر لە جارانیش تێدەگەین تا چەند پێویستمان بەم كارە هەیە كە چەندین ساڵە پێیەوە سەرقاڵم و، ژیانمم بۆ تەرخان كردووە!دیارە گوڵێك لە خەرمانەوە بهێندرێت وەك گوڵی باخ نییە! چونكە ئەو بۆ ژیانە و، ئەمیان هەر بۆ ڕازاندنەوە و، بۆنكردنە، كە من هیچ كات ئەوەم نەشاردووەتەوە كە چەند گوڵیشم پێ خۆش بێت، حەز بە قرتاندنی ناكەم و، لە جێی خۆیدا ماچ و بۆنیشی دەكەم! بۆ تێگەیشتن لە ئایینە ۆزەکەی ئیسلام و، چاكسازی لە نێو ئایین خۆی و دەزگا پەیوەندیدارە ئایینییەكاندا ــ تایبەت لە كوردستان ــ بە پلەی یەكەم وابەستەبوون بە قورئانەكەی خوا و، پاشان فەرموودەی دروست، باشترین ڕێگایە بگیرێتە بەر. ناڵێم “ئایینەكە پێویستیی بە چاكسازییە”، بەڵكو دەبێ پاك بكرێتەوە لەو هەموو خەوشوخاڵەی پێیەوە لچكێنراوە. دەمێكە گوتوومە “بەخۆداچوونەوە و ڕەخنەلەخۆگرتن ئەركی سەرشانی هەموو لایەكمانە”. وەك سەركۆنەی بەرامبەر و گازندە لێی و، خۆدەربازكردن لە دەرەنجامی هەر هەڵەیەك، ڕەوشتێكی ناپەسەندە و ئێمەی مرۆڤ هەموومان تیایدا هاوبەشین، پاساوهێنانەوە بۆ هەڵەنگووتن و دەرس‌لێ‌وەرنەگرتنیشی، ڕەفتارێكی نابەجێیە. هەڵدانەوەی لاپەڕەی كتێبەكان، بۆ گەڕان بە شوێن بەڵگەیەكا، كە یارمەتیمان بدات بۆ شەرعاندنی تاوان، لە ناو ئێمەی ئیسلامخوازدا بە ئەندازەیەكی زۆر بەربڵاو و دیارە و، ڕەنگی داوەتەوە! ڕێزدانەنان بۆ ڕابردوو و، بە كەم تەماشاكردنی كرداری چاكی خەڵك، بەشێكە لە نیشانەكانی جوامێری و نەبەردیمان. ….).
چوارەم: لە ماوەی ساڵی 2025دا بەم خەلەكەی ئێستاوە پەنجا ناونیشانی لەخۆی گرتووە بەم شێوەی خوارەوە: 1: (گەر خوا ئاومان لێبگرێتەوە، كێیە دەیبەخشێت؟!). 2: (نەبوونی و قات و قڕیش بۆخۆی دەرسێكی كەم نییە!). 3-8: (ئاوڕدانەوەیەك لە سوورەتی “والمرسلات عرفا” بە شەش بەش). 9-11: (چەند بیرهێنانەوەیەكی پێویست لەسەر مانگی ڕەمەزان. بە سێ بەش). 12: (کورتە باسێکی زەكات و خێر و سەرفیترە) . 13: (پاراستنی ژینگە ئەرکێکی شەرعییە) . 14: (پاراستنی خاک و نامووس ئەرکێکی ئیمانییە). 15: (بیرکردنەوە ئەرکێکی باوەڕییە). 16: (زمانپارێزیی، لە نیشانەکانی ئیمانە).17: (نیەتی چاک دەروازەی هەموو خێرێکە).18: (وەسیەت و گرنگییەکەی لە ژیانی مسوڵماندا).19: (ئەوانەی خوایەتی گوێرەكەیان لا پەسەندە!). 20: (هەستکردن بە چاودێری خودای گەورە).21: (هەندێك لە ئادابی ڕۆژی عەرەفە و جەژن و قوربانی).22: (ئابڵووقەی ئابووری پێشینەی کۆنی هەرستەمکارێکە!).23: (لایەك لە گشتگێری وشەی “سلام “لە قورئاندا). 24: (ساڵی 1446یش خوای لەگەڵ و جێمان دێڵێت!).25: (هاوخەمی بۆ “بەنی ئیسرئیل” و دووفاقی!).26: (تێركردنی هەژار و هەتیو و زیندانی بۆ چوونە بەهەشت). 27: (دادپەروەری کۆڵەكەی ژیانە). 28: (گەشبینی لە کاتی قەیرانەکاندا). 29: (ئەوانەی بندەستی و چەپۆكەسەرەيان لا خۆشترە!).30: (وەفاداری بەهایەکی ئیمانییە).31: (بێ نازكەوتە، بێنازتر مەكەن).32: (خۆپارێزی لە دەرەنجامەکانی هەڵچوون و تووڕەیی).33: (ڕۆژی نوێكردنەوەی پەیمان، یان نوقڵ و شەكراو گێڕان؟). 34: (مشتێك لە خەرواری بایەخی ئیسلام، بە بێوەژن).35: (لەدایکبوونی پێغەمبەر ﷺ ڕەحمەتە بۆ جیهانیان).36: ((لەدایکبوونی پێغەمبەر ﷺ قوتابخانەیەکە بۆ پەروەردەکردنی نەوەکانمان). 37: (پێغەمبەر – دروود و سەلامی خوای لەسەربێت – و مافەکانی لەسەر مسوڵمانان).38: (گەندەڵی و جۆرەکانی و ئاکامەکانی).39: (رێزگرتن لە بەساڵاچو وگ و ڕیش سپی لە ئیسلامدا).40: (كە”ئیبلیس” بڕیاری ركابەرایەتییشیدا، خوا لەناوی نەبرد!).41: (دەرەنجامی بێبەش كردنی كەمداهات لەناو چوونە!). 42: (گەرچی “دزی” لە گوناهە زۆر باوەكان بە هەندتر وەرگیراوە وەلێ….!).43: (گرنگیی بایەخدان بە ناخی مرۆڤ).44: (گرینگی و بەرپرسیارێتیی وشە).45: (كولتووری شۆفێریی سەلامەت).46: (پاییز بانگەشەیە بۆ نوێبوونەوە).47: (ئەوانەی چاویان ڕووناكی نابینێ و ژێردەستەیی و ژێرچەپۆكیيان لا خۆشترە!).48: (ئیسلام و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی خێزانی). 49: (تاقیكردنەوە ئاسمانیەکان و هەڵوێستی موسڵمانان لە یارمەتیدانی لێقەوماوان).50: (بیرهێنانەوەی ناونیشانەكانی گوڵخەرمانی 2025مان)

پەراوێز:
١/ “من كل بيدر حبة” ناونیشانی ئەو گۆشە ڕەخناوییەم بوو لە ساڵی 1995 لە یەكێك لە گۆڤارەكانی سەنعای پایتەختی یەمەندا دەردەچوو و، لە ژمارە 147ی گۆڤارەی “الصوت الآخر” لە 30/5/2007 كردوومەتەوە ناونیشانی گۆشەكەم.