رۆژنامەی ھەولێر

مامەڵەی هاووڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا دەڵێت، لە رۆژی چوارشەممەی داهاتووەوە سەرجەم مامەڵەكانی هاووڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان تا سەرەتای ساڵی نوێی 2026 دەوەستێت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان و شوفێران رایگەیاند “بەهۆى كۆتايیهاتنى ساڵى ژمێريارى، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2025/12/24 کۆتا ڕۆژی ساڵی ژمێریارییە، لە دوای کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کارەکانی ڕادەگرێت”. راشیگەیاند “لە رۆژی چواشەممەوە هەموو جۆرە ڕايیكردنێكی مامەڵەی هاووڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەوەستێت تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ”.

داواشی لە هاووڵاتییان كرد لەو ماوەیەدا سەردانیان نەکەن. ئاماژەی بەوەش دا كە هەر مامەڵەیەک لە ماوەی ئەم ڕاگرتنە بە سەربچێت وەک (ساڵیانە و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلکترۆنی) ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام.

جەختیشی كردەوە كە لەو ماویەدا هیچ کەسێک تووشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.