ئەمڕۆ دووشەممە 2025.12.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر، بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفور، بەرێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە هونەرمەند پەیوەند جاف کرد.
لە دیدارەکەدا، دواى ئەوەى هونەرمەند کورتەیەکى لەبارەى دواین کارە هونەرییەکانى و ئەو کار و چالاکیانەى لەو ماوەیەى کە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمى کوردستان پێشکەشکرد، گفتوگۆ لە بارەى کێشە و گرفتى هونەرمەندان و چۆنیەتى پێشخستن و گهشهپێدانى هونهرى موزیکى کوردى بەگشتیى كرا و جهخت لە پێویستى بایهخدان زیاتر به ژیان و گوزهران و بهردهوامبوونى داهێنانى هونهری لە هەرێمى كوردستان كرایهوه.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە هونەرمەند بۆ کارە هونەرییەکانى، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و ئامادەیی هەر هاوکارى و هەماهەنگی و ئاسانکارییەکى بۆ سەرخستنى کار و پڕۆژە هونەرییەکانی نیشاندا.

