راگەیاندنی پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی فەتحی ئاکرەیی و ھەڵمەت عومەر دەكات
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی فەتحی ئاکرەیی و ھەڵمەت عومەر دەكات.
بەناوی خودای گەورە میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی رۆژنامەنووس فەتحی ئاکرەیی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس و کادیری دێرینی راگەیاندنی پارتیمان، خوالێخۆشبوو (فەتحی ئاکرەیی)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و سهرهخۆشی خۆمان ئاراستهی خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و خزم و ھەڤاڵ و ھاوكارانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، هاوبهشی خهم و پەژارەتانین.
له خودای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامیتان پێ ببەخشێت و، گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویش بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بهههشتی بهرینی شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
__________
ھەڤاڵ و میدیاکاری بەڕێز (ھەڵمەت عومەر)
بهداخێکی زۆرەوە ههواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
پرسه و سهرهخۆشیمان ئاراستهی بەڕێزتان و بنەماڵە و خزم و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و، هاوبهشی خهمتانین.
له خودای گەورە داواكارین گیانی دایکی کۆچکردووتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبوری و ئارامی بە بەڕێزتان و تەواوی خانەوادەکەتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان