ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر
پەتای وەرزی لە کاتی دووگیانیدا زۆر گرنگە و پێویستی بە ڕاوێژکاریی پزیشکی هەیە ئەگەر پلەی گەرمای لەش لە 37.5 پلە زیاتر بوو، چونکە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ هەوکردنێکی مەترسیدار کە مەترسی لەسەر دووگیانی دروست بکات.
د. کەژان کاوە تەها دکتۆرا لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی لە بارەی ئەوەی كە لە کاتی دووگیانیدا تووشبوون بە پەتا کاریگەری لەسەر کۆرپەلە هەیە؟ چەند زانیارییەك دەخاتە ڕوو سەرەتا دەربارەی مەترسییەکانی تووشبوون بە پەتا لە کاتی دووگیانیدا، وای ڕوون دەكاتەوە كە لە سێ مانگی یەکەمدا: ئەگەری تووشبوون بە کەموکووڕی لەدایکبوون زیاد دەکات و لە قۆناغەکانی دواتردا لەوانەیە ببێتە هۆی لەدایکبوونی پێشوەختە یان لەبارچوون.
د. کەژان کاوە تەها ئامۆژگاری ئافرەتان دەكات كە پێویستە لەو كاتانەدا چین بكەن:
1- دەستبەجێ ڕاوێژ بە پزیشک بکە: بەتایبەت ئەگەر پلەی گەرمای لەش لە 37.5 پلە زیاتر بوو، بۆ دیاریکردنی هۆکاری تاکە و چارەسەرکردنی هەوکردنەکە.
2- بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵ: بۆ کەمکردنەوەی تا، بەڵام تەنها دوای ڕاوێژکردن بە پزیشک، بە کەمترین ژەم و بۆ کەمترین ماوە.
3- پارێز لە دەرمانەکانی تر: وەک ئەوانەی کافاین، ئیبوپڕۆفین، یان ئەسپرینیان تێدایە.
4- خۆت فێنک بکەرەوە: ئاو و شلەمەنی زۆر بخۆرەوە. جل و بەرگی شل و ئاوەگان (فەراح) لەبەر بکە.

