ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 21.12.2025 به ئامادەبوونی فازل میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی ( پ د ك ) و زەعیم عەلی ئەندامی دەستەی کارگێری و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی و ژمارەیەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی هونەرمەندو سینەماکارو چین و توێژەکان، فیلمی دیكۆ درامای تایبەت بە خوالێخۆشبوو محهمهد مهلا ئهسعهد ( ئەو ڕۆژەی خۆر هەڵنەهات) لە هۆڵی ئیمپایەر نمایش کرا ، کە باسی لە یادەوەری رۆژنامەنووس و راگەیاندکار محەمەد مەلا ئەسعەد دەکرد ، گوزارشتی لە رۆحی ئاشتیخوازی و شۆرشگێری و بەرخودانی ئەو زاتە دەکرد لە کاری میدیایی و ئەو مۆرالە بەرزەی وەک هەقبێژێک پەیرەوی دەکرد بۆ گەیاندنی بیرو راو پەیامی راستەقینەی خۆی ..

