چواس خالید – هەولێر
كشتوكاڵ كه كۆڵه‌گه‌یه‌كی پته‌وی پشت پێ به‌ستنه، حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی گرنگی تایبه‌تی به‌و كه‌رته داوه و وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵ بۆ ١٠% به‌رز بووه‌ته‌وه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێوه‌ڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ‘پلانت ئینێرجی’، له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌شێكه له سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه بایه‌خی زۆری به پڕۆژه‌ی هاوشێوه داوه.
وه‌یزیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، نه‌یشارده‌وه كه ڕێنمایی تایبه‌ت به‌و جۆره پڕۆژانه‌یان نه‌بووه، به‌ڵام پاڵپشتییان لێی كردووه و پێیان وابووه ده‌بێته به‌ردی بناغه‌ی ده‌ستپێكی پڕۆژه‌ی ئۆرگانیكی له ده‌ڤه‌ره‌كه و له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و گوتی، ”وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سیاسه‌تی هێنانه‌كایه‌ی كشتوكاڵی زیره‌كی په‌یڕه‌وكردووه به‌یارمه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و ئامێری كشتوكاڵی هاوچه‌رخ، له بواری به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان، به به‌كارهێنانی كه‌مترین ئاو و كه‌مترین ڕووبه‌ری زه‌وی و به‌ده‌ستهێنانی به‌رزترین بڕی به‌رهه‌م”.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی گوتی، “به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵ، له ١،٥% بۆ ١،٨% تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به گوێره‌ی داتاكانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵ، بۆ نزیكه‌ی ١٠% به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه، كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی زۆریان به ستراتیژیی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه به‌شێكه له سیاسه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.
هاوكات وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو باسی له‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی درێژخایه‌نی بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو هه‌یه و چه‌ندین پڕۆژه‌ی له‌و بواره‌دا جێبه‌جێكردووه، له‌وانه پۆند و ده‌ریاچه و به‌كارهێنانی سیسته‌می پێشكه‌وتووی ئاودان بۆ ڕێگری له به فیڕۆدانی ئاو.
یه‌ك له خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كانی كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فره سه‌رچاوه‌ییه له داهات و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوورییه، كشتوكاڵ كه كۆڵه‌گه‌یه‌كی پته‌وی پشت پێ به‌ستنه، حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی گرنگی تایبه‌تی به‌و كه‌رته داوه و له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌مدا چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له‌و بواره‌دا جێبه‌جێكردووه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سێ پڕۆژه‌ی ستراتیجی به بازاڕكردنی گه‌نم له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ڕۆناون، كه هه‌ر یه‌كه‌یان ٥٠٠ هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رده‌گرن و له به‌رهه‌مه گهنمییهكاندا، هه‌رێی كوردستان له به‌كاربه‌ره‌وه ده‌كات به به‌رهه‌مهێن و ده‌یان هه‌زار هه‌لی كاریشی ده‌سته‌به‌ر كردووه.
هاوكات كارگه‌كانی دۆشاوی ته‌ماته‌ی هه‌ریر و شاره‌زوور، بۆ پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی وه‌گه‌ڕخراونه‌ته‌وه و پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی شه‌كری چه‌وه‌نده‌ر له ڕاپه‌ڕین دروستكراوه، كه هه‌لی كار بۆ هه‌شت هه‌زار كه‌س ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ بۆ به‌رهه‌مه‌كانی شیر و گۆشت له یاران به‌گ و پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مریشكی تازه به سیسته‌می ڤاكیۆم له هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ١٠٠ هه‌زار په‌نجه ماسی له دهۆك.
هەروەها به بڕی ٤٠٦ ملیۆن دینار، گه‌نجینه‌ی گرده‌بۆر دراوه به كه‌رتی تایبه‌ت، تا به‌رهه‌می زیاده‌ی جوتیارانی تێدا هه‌ڵبگیرێت و ٤٠٠ هه‌لی كاری ڕه‌خساندووه. به ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت و كار ئاسانی، ١٣ پڕۆژه‌ی ستراتیژی هێلكه‌ی خواردن ده‌ستبه‌كار بوونه‌ته‌وه، كه به به‌رهه‌می ملیۆن و نیوێكی ڕۆژانه‌یان، هه‌رێمی کوردستانیان له حه‌وجێ بوون به وڵاتان ده‌رباز كردووه و سه‌دان هه‌لی كاریان ڕه‌خساندووه.
هاوكات، گه‌نجینه‌ی ساردكه‌ره‌وه‌ی په‌تاته‌ی پیشه‌سازی دروستكراوه و زیادتر له ٢٠٦ پڕۆژه‌ی ستراتیژیی بواری په‌له‌وه‌ر بنیات نراوه و پڕۆژه‌ی دانانی باركۆد و ستیكه‌ر له‌سه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆی مریشك جێبه‌جێ كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، عه‌لوه‌ی هاوچه‌رخی هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ٣٠٠ دۆنم ڕۆنراوه، به‌هۆیه‌وه ٥٠ هه‌زار هه‌لی كرای ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ده‌سته‌به‌ر كردووه.

