هەولێر..كەسێك بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت دەستگیر كرا 

ئەمڕۆ هەینی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە شەقامی 150 مەتری، کەسێکیان بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەستگیر کرد.

لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەكەدا، دەست بەسەر دەمانچەیەکی جۆری (کڵۆک)دا گیرا، كە بێمۆڵەت پێیبووە، بەم هۆیەوە و بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی شاوێس کرا.

ھەواڵی زیاتر