رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە ئانۆ جەوهەر دەکات

سەرۆك بارزانی بەهۆی كۆچی دوایی هونەرمەند زوهیر عەبدولمەسیح، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و هەروەها خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو كرد.

دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند زوهێر عەبدولمەسیح:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز ئانۆ جەوهەر عەبدۆكا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

هەواڵی كۆچی دوایی (زوهێر عەبدولمەسیح)ـی مامی بەڕێزتانمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و كەسوكارتان دەکەین.

لەخودای گەورە داواكارین ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

مسعود بارزانی