سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی پێشوازیکردن لە کۆنسوڵی نوێی پۆڵەندا، وێڕای پیرۆزبایی، پشتیوانیی خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی و جەختی لە فراوانکردنی هاریکارییە هاوبەشەکان کردەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی کانوونی یەکەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماچێی زایدل، کۆنسوڵی گشتیی نوێی پۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنسوڵی نوێ خواست و هەموو پشتیوانییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
نێچیرڤان بارزانی خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ پۆڵەندا و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان لە بوارە جیاوازەکاندا دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە کۆنسوڵی گشتیی نوێی پۆڵەندا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا.

