له قەڵادزێ تەرمی کچە خوێندکارێک گەیەنرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەيه

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە قەڵادزێ تەرمی کچێکی تەمەن 17 ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانە و دوای توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند:تەرمی کچێک بەناوی (خ . ئـ . و) تەمەن 17 ساڵان کە قوتابییە و دانیشتووی ناحییەی سەنگەسەری سەر بە قەڵادزێیە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

ڕاشیگەیاند: دوای توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش پێدەچێت بە پەت خنکابێ.

ئاماژەی بەوەشکرد کە بە مەبەستی دەرخستنی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی، تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

ھەواڵی زیاتر