لە ئەزموونێکی نوێدا، هونەرمەندی گۆرانیبێژ “گۆران ساڵح” گۆرانیەکی تایبەت بۆ “هەولێر” بڵاودەکات١ەوە، کە شاکارێکە له کارە هونەرییەکانی و تێکستی “فەرید مەخموری” شاعیرە و دابەشکردنی “ڕێناس کورداخ”ـە.
“گۆران ساڵح” دوای دابڕانێکی زۆر لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمە هونەرییەکانی نوێترین بەرهەمی خۆی دەگەیەنێتە (هەولێر) و دەشڵێت: گۆرانی “هەولێر” دێڕ بە دێڕی لە ناخی منی هونەرمەندا ژیاوە و ئێستا بووەتە هەوێنی بەرهەمێکی نوێ و شاکارێک لە کارە هونەرییەکانمدا، کە ڤیژواڵی حوسێن دۆسکیە و مەقام و سەڵتەنەتیش لەو بەرهەمەدا بوونەتە بەشێک لە مێژووی هەولێری شیرین و مێژووی دێرینی ئەو شارەدا، کە ماوەیەکی دوور و درێژە بە تامەزرۆییەوە کاری بۆ دەکەم و لە ڕۆژانی داهاتووشدا لە تەواوی پلاتفۆرمەکاندا بڵاوی دەکەمەوە.
لە بارەی بێدەنگیکەشیەوە گوتی: ئەو ماوەیەی کە بێدەنگ بووم و بەرهەمی نوێم نەبووە هۆکار زۆرە وسەرقاڵی ژیانی تایبەتی خۆمم و لەلایەکی دیکەش ئەوەیە نامەوێ بەرهەمی زۆر و بێ کوالێتی تۆمار بکەم، هەمیشە پێمخۆشبووە بەرهەمی کەم و پوختم هەبێ، گوتیشی، بێگومان نەبوونی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی هونەریی هۆکارێکی دیکەیە لە کەمیی بەرهەم.
گۆران ساڵح، لەساڵی 1985 لە هەولێر لەدایک بووە، بڕوانامەی دبلۆمی لە بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر بەدەستهێناوە، ساڵی 1997 دەستی بەکاری هونەری گۆرانی گوتن کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانییە.

