هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

له‌ كه‌ركووك 100 داواكراو به‌ مادده‌ی تاوانی جیاواز ده‌ستگیر كران.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 100 داواكراوی به‌ مادده‌ی تاوانی جیاواز ده‌ستگیر كرد.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك 100 تاوانباری ده‌ستبه‌سه‌ركرد كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن دادگاوه‌ هه‌بوو.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق روونیكرده‌وه‌، له‌ رێگه‌ی دانانی بازگه‌ و بۆسه‌ی ئه‌منی ئه‌و 100 داواكراوه‌ له‌ كه‌ركووك ده‌ستگیر كران، دواجار راده‌ستی دادگای ئه‌و شاره‌ كران.