رۆژنامەی ھەولێر

پشکنینی شەکرەی سێ مانگی ( کەلەکە بوو ) HbA1c test

مستەفا مەحەمەد مستەفا

HbA1c :- جۆرە پشکنینێکی کیمیاییە کە لەخوێن ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی دەست نیشانکردن و چاودێری کردنی نەخۆشی شەکرە، جۆری ئەم هیمۆگلۆبینە بەستراوەتەوە بە گلوکۆز، هیمۆگلۆبین پرۆتینێکی سەرەکییە لەناو خرۆکە سوورەکانی خوێندا، ئەم پشکنینە لە ئەنجامی کارلێکی نێوان خرۆکە سوورەکانی خوێن و گلوکۆز ڕوودەدات، هەرچەند رێژەیی گلوکۆز زۆربێت لە خوێن دەبێتە هۆی ئەوەی کە رێژەیەکی زیاترلە گلوکۆزببەسترێتەوە بە هیمۆگلۆبین، بەمەش رێژەیی HbA1c زیاد دەکات، کاتێک گلوکۆز بە هیمۆگلۆبین دەنووسێت٠ پێوەی دەمێنێتەوە تاکوو. خرۆکە سوورەکان هەڵی دەگرێت لە سوری خوێن نامێنن، ئەم پشکنینە دەتوانرێت پێش نان خواردن یان دوایی نان خواردن ئەنجام بدرێت بەڵام هیچ جیاوازیەکی نییە هەمان ئەنجامی دەبێت٠ پشکنینی HbA1c سوود لە کارلێکی نێوان کلوکۆز و هیمۆگلۆبین دەبینێت ئەم کارلێکە بەشێوەیەکی فسیۆلۆجی ڕوودەدات glycosylated Hemoglobin
بۆمەبەستی تێگەیشتن لە چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم پشکنینە پێویستە لە سەرەتا زانیاری تەوامان هەبێت لە سەرخرۆکە سوورەکانی خوێن و کارلێکیان لەگەڵ ٦ همه خگلوکۆز٠
خرۆکە سوورەکانی خوێن لە مۆخی ئێسک دروست دەبن، پاشان بەرێ دەکەون بەرەو سییەکان بەمەبەستی وەرگرتنی ئۆکسجین کاتێک دەبەسترێنەوە بە هیمۆگلۆبین دواتر ئۆکسجین دەگوازنەوە بۆ هەموو خانەکانی لەش٠ لە دوایی تێپەربوونی نزیکەی 120 رۆژ خرۆکە سوورەکان لە خوێندا پاک دەکرێنەوە لە لایەن سپڵ، خرۆکەی سووری نوێ شوێنیان دەگرێتەوە، گلوکۆزلە خوێندا کاریگەری لە سەر خرۆکە سوورەکاندا هەیە ٠ کاتێک خواردن دەخۆیت لەش دەیگۆرێت بۆ گلوگۆز، ئەم گلوکۆزە لە ڕێگەی خرۆکە سوورەکانی خوێن بۆخانەکانی لەش دەگوازرێنەوە وەک سەرچاوەیەکی ووزە بەکاردەهێنرێت٠هیمۆگلۆبین بریتییە لەو پرۆتینەی کە لە ناوخرۆکە سوورەکانی خوێن هەڵدەستێت بەهەڵگرتنی ئۆکسجین٠ گلوکۆز دەتوانێت خۆی ببەستێتەوە بە هیمۆگلۆبین، زیاد بوونی رێژەیی کلوکۆز لە خوێن دەبێتە هۆی زیاتر پێوەنوسانی کلوکۆز بە هیمۆگلۆبین، لەئەنجامدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەیی پشکنینی HbA1c ٠
ئەم پشکنینە لە ڕووی زانستی سێ ناوی هەیە بەڵام زیاتر بە HbA1c ناسراوە
Hemoglobin A1c ٠
Glycosylated Hemoglobin٠
Glucosylated Hemoglobin ٠

ئەم هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی بەهەڵە دەرچوونی ئەنجامی پشکنینی HbA1c
لە کاتی هەندێک نەخۆشی خوێن وەکو سیکل سێل، تەڵاسیمیا، هیمۆلایتیک ئەنیمیا لەم نەخۆشیانەدا ئەنجامی پشکنینکە بەشێوەیەکی هەڵە دەردەکەوێت رێژەکە کەم دەخوێنێتەوە ٠
کەم خوێنی بەهۆی کەمی ماددەی ئاسن لەم کاتەدا پشکنینەکە خوێندنەوەی HbA1c بەرزدەبێت بەشێوەیەکی هەڵە دەردەکەوێت ٠
هەندێک کەس هەڵگری جۆری جیاوازی هیمۆگلۆبینە، کە دەبێتە هۆی ئەنجامی پشکنینەکە بەهەڵە دەربچێت، بەمەش وادەکات ئەنجامی HbA1c بەرزبێت یان کەم بخوێنێتەوە ٠
هەندێک لە نەخۆشییەکانی گورچیلە و جگەردەبێتە هۆی تەمەنی خرۆکە سوورەکانی خوێن کەم بێتەوە لەم کاتەدا بەشێوەیەکی نا دروست ئەنجامی HbA1c دەردەکەوێت ٠
لە کاتی خوێن بەربوون یان وەرگرتنی خوێن پشکنینی ڕێژەی تەواوی گلوکۆزمان دەست ناکەوێت بۆ ماوەی سێ مانگی ڕابردوو ٠
خرۆکە سوورەکانی خوێن تەمەنیان نزیکەی 120 ڕۆژە لەناو خوێن بەڵام HbA1c ڕێژەیی گلوکۆزمان لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو بۆ دەردەخات٠
جۆرەکانی هیمۆگلۆبین
هیمۆگلۆبین A1
هیمۆگلۆبین A2
هیمۆگلۆبین Fetal ئەم جۆرە هیمۆگلۆبینە لە خرۆکە سوورەکانی خوێنی کۆرپەدا هەیە
هۆکارەکانی ئەنجامدانی پشکنینی هیمۆگلۆبین A1c
ئەگەر تەمەنت لە 45 ساڵ زیاتربێت پێویستە ئەم پشکنینە ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوون ٠
ئەگەر تەمەنت لە 45 ساڵ کەمتربێت بەڵام بە مەرجێک یەکێک لە هۆکارەکانی نەخۆشی شەکرەی هەبێت ٠
ئافرەتی دووگیان لەکاتی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە ٠
هیمۆگلۆبین A1c ئەگەر ڕێژەکەی لە 7٠5 % کەمتر بێت لەم کاتەدا ئاساییە، بەڵام ئەگەرلە نێوان 4٠6 – 7 ٠5 % بێت لەم کاتەدا پێدەلێن شەکرەی پێش وەختە بەڵام نەبووەتە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، بەڵام ئەگەر هاتوو ڕێژەکەی 5 ٠6 % بوو یان زیاتربێت ئەو کەسە نەخۆشی شەکرەی هەیە ٠
تێبینی / ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی شەکرە بووینە پێویستە لە ماوەی هەرسێ مانگ جارێک پشکنینی HbA1c ئەنجام بدەن بۆ دڵنیابوون لە ریژەیی شەکر لە خوێندا ٠
پوختە :-
پشکنینی HbA1c زانیاری مان دەداتێ لەسەر ڕێژەیی شەکر لەخوێن لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو بۆئەوکەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە یان گومانی نەخۆشی شەکرەیان لێ دەکرێت ٠
ئەو کەسانەی نەحۆشی شەکرەیان هەیە بۆ دڵنیابوون سێ مانگ جارێک پێویستە پشکنینی HbA1c ئەنجام بدەن٠
پشکنینی HbA1c بەرچاو ڕوونیمان دەداتێ بۆ ڕیکخستنی ڕێژەیی شەکر لەخوێن لەڕێگەی وەرگرتنی چارەسەر بەدەرمان٠