هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند   

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنە جیاجیاکان بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، رۆژی شەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.