عەبدولقەهار هەوڵێری/ هۆڵەندا
لە ڕێوڕەسمێکدا گەورەترین ئاهەنگ بۆ ڕۆژی ئاڵا لە شاری ئەلمیرەی وڵاتێ هۆڵەندا ڕێک خرا.
لەم ڕێوڕەسمەدا ناوەندی هاوکاری پارتە کوردستانییەکاندا لە هۆڵەندا بە نوێنەرایەتیی حزبە کوردستانییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشدار بوون. عەلی هروری، ڕێکخەری ئاهەنگەکە لە
وتەیەکدا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و لە بەشێکی وتەیەکدا باسی لە ڕۆژی ئاڵا و ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرد کە گەلی کورد لە پێناو شەکانەوەی ئەم ئاڵایەدا قوربانییەکی زۆری داوە.
پاشان بەڕێز دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، باسی لە ئاڵای نەتەوەیی کورستان کرد و گوتی: ئاڵای کوردستان وەک هێمایەکی بەهێزی ناسنامە و یەکێتی و شانازی وڵاتەکەمانە. نوێنەرایەتیی مێژوو و خەبات و قوربانیدانی ئەو کەسانە دەکات کە پێش ئێمە هاتوون و گیانی خۆیان بۆ ڕزگاریی کوردستان بەخت کردووە. هەموو ڕەنگ و شێوە و دیزاینێک لەسەر ئاڵاکە هەڵگری مانایە و ڕەنگدانەوەی ئەو بەهایانەن کە میللەتەکەمان لەسەری وەستاوە.
کاتێک دەبینین ئاڵاکە بەرز دەکرێتەوە، بەرپرسیارێتی هاوبەشمان وەک هاووڵاتی بیر دەخاتەوە – ڕێزگرتن لە یەکتر، پاراستنی ئازادیمان و پێکەوە کارکردن بۆ داهاتوویەکی باشتر. ئاڵای کوردستان لە دەرەوەی جیاوازییەکان یەکدەخات و ئیلهام بەخشە بۆ هەستکردن بە سەربەخۆیی و نیشتمانپەروەری.
گوتیشی: با هەمیشە ڕێز لە ئاڵاکەمان بگرین، نەک تەنیا لە ڕێوڕەسمەکاندا، بەڵکو لە ڕێگەی کردارەکانمانەوە، بە خزمەتکردنی وڵاتەکەمان بە ڕاستگۆیی و بوێری و ڕێزەوە. لەلایەن گرووپی کۆما ئازادی شایی و هەڵپەرکێ نمایشی ڕۆژی ئاڵا ئاهەنگەکەیان ڕازەندەوە و لەلایەن شاخەوان دۆکانی بەرپرسی ڕێکخراوی چەپک و خاتوو گوڵستان هۆندراوەی ڕۆژی ئاڵایان پێشکەشی ئامادەبووان کرد
و دیاری پێشکەشی چالاکوانان کرا. دواتر لەلایەن هەردوو هونەرمەند دووبرا و هیوا کاوە ئاهەنگەکەیان گەرم کرد بە گۆرانی و میوزیک میوانانیان خستە هەڵپەرکێ و خۆشی ڕۆژی ئاڵایان بەرز و بەڕێز ڕاگرت.

