منداڵێکی 8 ساڵان یاریی بە دەمانچەکەی باوکی دەکات و بە گولـلە گیان لەدەستدەدات 

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 10-2-2022 ئایه‌ حه‌سین سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 8 ساڵ شه‌وی ڕابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی حه‌مرین له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار  یاریی بە دەمانچەکەی باوکی کردووە، بەهۆی تەقینی گولـلەیەکیش لەکاتی یاریکردنەکەدا، برینداربوو و پاشان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 
ماڵباته‌كه‌ی گه‌یاندبوویانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار، دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی كرابوو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

ھەواڵی زیاتر