سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هەڵبژێرانی هاندەرانی زاخۆ وەک “باشترین هاندەری جیهان” لە لایەن فیفاوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ کرد.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا وێرای پیرۆزبایی ئەم دەسکەوتە جیهانییە جەختی کردووەتەوە ئەم نازناوە تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ بەڵکوو شانازییە بۆ تەواوی بزووتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هەڵبژێرانی هاندەرانی یانەی زاخۆ وەک “باشترین هاندەری جیهان”
بەڕێزان سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ،
بە گەرمی پیرۆزباییی ئەم دەستکەوتە جیهانییەتان لێ دەکەم کە تێیدا هاندهرانی دڵسۆزی یانەی زاخۆ لهلایهن فیفاوه وەک باشترین و کاریگەرترین هاندهر لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان کران.
ئەم نازناوە جیهانییه، تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵکوو شانازییە بۆ تەواوی بزووتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئێوە بە جۆش و خرۆش و شێوازی شارستانییانەی هاندان، یاریگاکهتان کرده تابلۆیەکی هونەریی جوان و پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و ژیاندۆستیی گەلی کوردستانتان بە جیهان گەیاند.
دڵسۆزی و وەفاداریی خەڵکی خۆشەویستی زاخۆ بۆ یانەکەیان، نموونەیەکی باڵایە. هیوادارم هەمیشە وەک پێشەنگ بمێننەوە و پاڵپشتێکی بەهێز بن بۆ پێشکەوتنی وەرزش و بەرزڕاگرتنی ناوی کوردستان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هەر سەربەرز و سەرکەوتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/12/16

