رۆژنامەی ھەولێر

مەراسیمی ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی ناوەندی لێكۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانی جیهانی بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی ناوەندی لێكۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانی جیهانی، كە رێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویستە و وەك ناوەندێکی رۆشەنبیری كاردەكات بۆ هەماهەنگی نێوان شارستانییەتە جیهانییەکان لێك نزیکردنەوەیان.

لە مەراسیمەکەدا، کە جێگری سەرۆكی هەرێم و شاندی باڵای کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین و جێگری وەزیری دەرەوەی چین و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و سەرۆک و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و کونسوڵی چین لە هەولێر ئامادەی بوون، جەخت لە پتەوکردنی هەماهەنگی و کارلێکی هەموو شارستانیەتە جیهانییەکان لە رێگەی بەها مرۆییە ئەرێنییەکانەوە كرایەوە بۆ یارمەتیدان و لێك نزیکبوونەوەو دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش لەپێناو مسۆگەركردنی ئاسایش و ئارامی گەشەسەندنی مرۆیی.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆك و ئەندامانی ڕێكخراوەكە، كە بنكەی گشتیان لە شاری هەولێر، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەنجامدانی كاری مرۆیی و گەشەپێدانی شارستانی .