خوسرەو جاف
له دوای كوده‌تای كشتوكاڵییه‌وه زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ریەت په‌یڕه‌وی سیسته‌می پیاوسالاری بوونه و نرخ و بایی و پێگه و جێگه‌ی پیاو چه‌ندان به‌رانبه‌ر ژن بووه. جگه له‌وه‌ش پیاوانه بیركردنه‌وه لە بنه‌ماوه له‌گه‌ڵ فكری ژنانه‌وه جیاواز بووه. سنووری ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه سنووردار بووه و ئه‌وی پێشیلی كردووه سزا دراوه و هه‌تاوه‌كوو له كار و كرده‌وه‌شدا چ بارودۆخی بازرگانی بێت یان سیاسی یان جووڵانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، ماوه و مه‌ودای ئافره‌تان له پیاوان كه‌متر بووه. ڕاسته تاك و ته‌را له ئافره‌تان توانیویانه بگه‌نه پله و پایه‌ی به‌رز و بڵند وه‌ك “كیلۆباترا” له وڵاتی میسر، یان شاژنی به‌ریتانیا، ئه‌وانه ده‌گمه‌ن بوون. له 45 ساڵ شاژنی ئه‌لیزابیس ته‌واوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پیاوبوونه، ته‌واوی ئهفسهرەكانی هێزی سوپا و هێزی ده‌ریایی پیاو بوونه، هه‌روه‌ها هه‌رچی دادوه‌ری و دادگاكان قازی پیاوبوونه و ته‌واوی پارێزه‌ران یان قه‌شه گه‌وره‌كان ئهسقووفهكان ته‌واوی دكتۆره‌كان زۆربه‌ی زۆریان مامۆستاكانی زانكۆكان پیاوبوونه. زۆری نووسه‌ران و فه‌یله‌سووفان، ته‌لارسازان، شاعیران، شێوه‌كاران، ئهندێشمهدان، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه پیاوبوونه، ئیدی ئه‌وه حاشاهه‌ڵنه‌گره پیاوسالاری له ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی كشتوكاڵیدا هه‌روه‌ها پیشه‌سازیدا زۆربه‌ی زۆریان به‌هێز و بازوی به‌ڕێوه بردراون. له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی گه‌ڕێ، تا به ئه‌وڕۆ پیاوسالاری له ته‌واوی بواره‌كاندا هێڵه ده‌كات، له ته‌واوی ڕووداوه‌كاندا، یان له كوده‌تاكاندا چ كۆمه‌ڵایه‌تی یان گۆڕانكارییه‌كان هه‌میشه پیاوسالاران به‌ڕێوه‌یان بردووه، یان گۆڕانكاریی ڕابردووی مرۆڤ هه‌ر پیاوسالاران كردوویانه. بنواڕه وڵاتی میسر، چه‌ندان جار داگیركراوه، ئاشوورییه‌كان، هه‌خامنشیان، مه‌كدۆنییه‌كان، ڕۆمانه‌كان، عه‌ره‌به‌كان، مه‌مالیكه‌كان، عوسمانییه‌كان، سه‌رئه‌نجام به‌ریتانیاییه‌كان، له ته‌واوی ئه‌و ده‌ور و ده‌سته‌ڵاتانه پیاو سالاران حوكمیان كردووه.
تا به ئه‌وڕۆش پیاوسالاران له زۆربه‌ی زۆری گۆشه‌كانی جیهاندا فه‌رمانڕه‌وان. سه‌یركه و وردبه‌ره‌وه له بەرای مێژووی 1492ــی زایینی، زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌فریقا و ئاسیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا نه‌بووه، كه‌چی پیاوسالاری حوكم فه‌رما بووه، ڕه‌نگه هه‌ر یه‌كه‌و هۆكارێك و به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌بێت، سه‌لماندنی 100% په‌نجه‌مۆر ناكرێت. له‌وه گه‌ڕێ له ڕووی هێز و له‌ش و ئه‌ندام و بازووه‌وه پیاو به‌هێزتره، له ڕووی ئەقڵهوه ژن و پیاو وه‌ك یه‌ك وان، ڕه‌نگه كاروباری ڕۆژانه‌ی سه‌خت، وه‌ك جووتیاری، درهوكردن، كرێكاری، هه‌تاوه‌كوو بێگاریش، له‌وانه گوزه‌شته، له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی‌دا په‌یوه‌ندی هێز و بازووی له‌ش و ئه‌ندام و هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌نموونه ئه‌وانه‌ی گه‌نجن و كاروكرده‌وه‌ی هێزی بازووی به‌ده‌ن به‌كار ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر بهراوردیانكهی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی لێزان و كارامهیدا، كه به‌پێی تاقیكردنه‌وه‌ی ژیان كۆمپانیایه‌ك به‌ڕێوه ده‌بات به ئه‌وپه‌ڕی لێزانی و لێهاتوویه‌وه، كاره‌كه به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌وه‌یه مواسه‌فاتی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ریه‌ت. هێز و توانای پیاوه سیاسییه‌كان له‌وه دایه تا بتوانێت ئاسایشی خۆراك و گرفته‌كانی ڕۆژانه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی ئاسان كات و ئاسایشی بۆ بڕه‌خسێنێت. من ئه‌وه ناڵێم زیاتر له فكری خۆیان دان و ڕۆژ به ڕۆژ له هه‌ڵاوساندان له عاله‌می جه‌به‌ڕووت و تێرنهخۆریدا، كه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌یشدا نموونه‌یان كه‌م نین.
با بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر باسه سه‌ره‌كییه‌كه‌م كه ئه‌مه‌یه هێز و بازووی حوكم فه‌رمای پیاوانه، وا ملیۆنه‌ها ساڵه فه‌رمانده‌ری بێ لێدوانه و تا توانیویانه زرتهزهلامی دژ به ئافره‌تیان به‌كار بردووه و وه‌نه‌بێت ژنانی ئه‌وڕۆی به‌شه‌ریه‌ت له دنیای ئیسلامهگهری ئه‌وڕۆكه به ئاسانی ته‌سلیمی ڕه‌فتاری ده‌ستوه‌شێنی پیاوان بن و په‌یوه‌سته له ته‌قه‌لای خۆیاندا به‌رده‌وامن و به‌ڵام چ بمانه‌وێ و یانا جاروبار شه‌ڕه‌گه‌وره خوێناوییه‌كان ده‌بنه هۆكاری پته‌وكردنی سه‌روه‌ری ڕه‌گه‌زی پیاوان و پێگه‌ی ژن لاوازتر ده‌كه‌ن. هه‌رچی له‌و جۆره شه‌ڕه تێكڕایانه زۆرترین پێگه‌ی پیاوان چه‌سپاوتر و ده‌سته‌ڵاتدارتر ده‌كات، ڕه‌نگه هۆكارێكی كه‌ی بایه‌لۆژی، چوزانم هۆڕمۆنی كاراتر بێت له وزه و توانای پیاواندا تا ژنان، هه‌ر كات ژماره‌ی شه‌ڕه‌كان لێره و له‌وێ زۆرتر ڕووبدات و پێگه‌ی پیاوان چه‌سپاوتره.
لێره‌دا پرسیارێكم له‌لا گه‌ڵاڵه ده‌بێت، بۆچی به درێژایی به‌شه‌ریه‌ت جگه له سه‌رده‌می ناو ئه‌شكه‌وت ده‌وڵه‌تێكی ژنانه له سه‌رتاسه‌ری مرۆڤایه‌تی پێكنه‌هاتووه؟ له سه‌رده‌می ژنانی ناو ئه‌شكه‌وتدا ژنسالاری حوكمفهرما بووه، ژنێك چوار حه‌وت، چوزانم ده پیاوی هه‌بووه. ژنسالاری به ئه‌وپه‌ڕی دوور ئه‌ندازییه‌وه فهرمانهڕهوای كردووه و تۆ له ئێمه‌ی كورد گه‌ڕێ كه هێشتا نه‌مانتوانیوه قوفڵهكانمان له ئاستی یه‌كتر بشكێنین و ئه‌وه دوو هه‌زار ساڵ زیاتره ئێمه له سه‌ربه‌خۆیی دوورین، به‌ڵام لێره و له‌وێ شۆڕهژنمان تیادا هه‌ڵكه‌وتووه و دژ به جهبهڕووتهكان بێده‌نگ نه‌بوونه، وه‌ك قه‌ده‌م خێری لوڕستانی دژ به جه‌به‌ڕووتی ڕه‌زاشای ئیران ده‌ستی دا به چه‌ك و سه‌رئه‌نجام ئاواره كرا، یان عادیله خانم كه توانیی زۆرتر له بیست ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی عه‌شیره‌تێكی یاخی و كۆچه‌ری وه‌ك جاف بكات. خۆ لێره و له‌وێش له‌ناو میلله‌تانی تریشدا له‌و شۆڕه‌ژنه شۆڕشگێڕانه زۆر بوونه، به‌ڵام سیسته‌م هه‌ر سیسته‌می پیاوسالاری بووه، هه‌تاوه‌كوو له‌ناو میلله‌تانی پێگه‌یشتووتر و تێگهیشتووتریشدا تا به ئه‌مڕۆ پیاوسالاری دیارده‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، زۆربه‌ی فه‌رمانده‌كانی ئه‌و میللهتانهوا فه‌رمانده‌ی سوپا و له‌شكری وڵاتی خۆیان بوونه له ژیانیاندا ڕۆژێك له ڕۆژان شمشێریان به‌كار نه‌بردووه، كه‌چی فه‌رمانده‌ری له‌شكری وڵاتی خۆیان بوونه یان له‌و وڵاتێكی پان‌وپۆڕی وه‌ك چیندا، كه پابه‌ندی سوننه‌ت و بیروبۆچوون و كولتووری تایبه‌ت به خۆیانن فه‌رمانده‌یی زۆر له سوپا و لهشكرهكانیان سپاردووه‌ته كه‌سانێك له ژیانیاندا ڕۆژێك سه‌ربازییان نه‌كردووه، ڕاسته ئێستا بووه‌ته باو وه‌زیری جه‌نگی بڕێك له وڵاتان ئافره‌تن، به‌ڵام بڕیار هه‌ر به ده‌ستی پیاوسالارانه، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت فه‌رمانده‌یی بدرێته ده‌ست كابرایه‌كی دڵڕه‌قی شه‌ڕفرۆشی شهڕئەستێن.
به‌نده لێره‌دا ئاماژه به سیسته‌می دایكسالاری ده‌كه‌م، كه ئه‌وڕۆكه له كۆمه‌ڵگه‌ی زۆربه‌ی میلله‌تاندا كهموزۆر وه‌ده‌ر ده‌كه‌وێت و هه‌تا وه‌كوو له كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كانیشدا ئه‌وڕۆكه دیارده‌یه‌كی به‌رچاوه و زۆر له كۆمه‌ڵگاكان ئه‌و پێگه‌یان بۆ داناوه و هه‌تاوه‌كوو له‌ناو ئاژه‌ڵه‌كانیشدا ئه‌و دیارده‌یه له‌به‌رچاوه. بنواڕه ژیانی فیل و خێزانه‌كانیاندا، هه‌میشه فه‌رمانده‌یی و سه‌رقافڵه‌یی به‌ده‌ست مێیینهوە بووه. بۆیه ئه‌وڕۆكه له دنیای پێشكه‌وتوودا بیروڕا له بنه‌ماوه ده‌رباره‌ی ئافره‌تان گۆڕاوه، زۆربه‌ی كابینه‌كان ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی تیادایه، به نموونه له ساڵی 2013 له پێنج قازییە گەورەکەی دیوانی به‌رزی وڵاتی ئه‌مریكادا سێ كه‌سیان ئافره‌ت بووه، كه‌واته با چاوه‌ڕوانی دیارده‌ی زه‌قی تر بین. به‌نده وه‌ك خوسره‌و جاف، بێ یه‌ك و دوو لایه‌نگری مافی ڕه‌وای ئافره‌تانم له‌و ڕووه‌وه چه‌ندان په‌یكه‌رم كردووه و كه گۆیای مافی ڕه‌وای ژنانی وڵاته‌كه‌مه و له ماڵه‌كه‌مدا دامناون، ئومێده‌وارم زرتهزهلامی دژ به ئافره‌تان به ئازایی دانه‌نرێت، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه.

