قایمقامییه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك له ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی ساخته داگرت و هۆشداریش ده‌ده‌ن به هاووڵاتیان كه ئه‌م جۆره ده‌رمانه نه‌كڕن.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، پێشتر زانیاریمان له‌باره‌ی هاتنی ئه‌و جۆره‌ی ده‌رمانی ساخته‌ی نه‌خۆشی شه‌كره هه‌بوو، به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لیژنه‌كانی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان گومانیان له كه‌سێك هه‌بوو كه كاری فرۆشتنی ده‌رمانی قاچاخ و ساخته‌ی به ئۆنڵاین كردووه.
قایمقام راشیگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واومان پێگه‌یشت كه بڕی 500 پاكێت ده‌رمانی ساخته كه گوایه بۆ نه‌خۆشی شه‌كره به‌كار دێت له سلێمانییه‌وه گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێر، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی و قایمقام و كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیرا.
قایمقامی ناوه‌ند، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، تاوانبار بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه‌ی هاووڵاتیان بكات، ستیكه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ساخته‌ی كۆپی كردووه، ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت.