رۆژنامەی ھەولێر

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کۆچکردوو (حسێن کوردنەژاد)

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو(حسێن کورد نەژاد)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و توێژەر و تێکۆشەری ناسراو، (حسێن کورد نەژاد)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
حسێن کورد نەژاد کەسایەتییەکی دیار و ڕۆشنبیر و دڵسۆز بوو، هەروەها یەکێک بوو لە ئەندامانی بۆردی دامەزرێنەری ئەنستیتیۆی توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی بە دۆست و خزم و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥