پۆلیسی هەولێر رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی عارەبانی شاری هەولێر کەسێک کوژراوە.
لە راگەیەندراوێکی پۆلیسدا هاتووە “ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی (عارەبان) نزیک مزگەوتی پاشا، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەشتنە شوێنی ڕووداو دەست کرا بەلێکۆڵینەوە”.
پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند: “لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە کەسێک بەناوی (دڵدار حمدامین مصطفی)، تەمەن (٥٠) ساڵ، شۆفێرە لە پەڕلەمانی کوردستان کوژراوە، ئێستا تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە و دەستگیر کردنی بکەری تاوانەکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە دەخەینەڕوو”.