دوێنێ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا، وه‌كو كه‌سایه‌تی كاریگه‌ری بواری خزمه‌تگوزاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤدۆستی بۆ ساڵی 2025، خه‌ڵاتی رێزلینانی له سه‌عد ئه‌لعوبه‌یدی به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و راگهیاندكارانی عێراقی پێ به‌خشرا.
ئه‌لعوبه‌یدی رێز‌و ستایشی تایبه‌تی مۆفه‌ق ئه‌لمحه‌مه‌دی سكرتێری گشتی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و راگهیاندكارانی عێراقی به پارێزگاری هه‌ولێر گه‌یاند، جه‌ختی كرده‌وه، كه ئه‌م رێزلێنان و دیاریكردنه‌ی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رۆڵه كاریگهرو خزمه‌ته زۆره‌وه هاتووه، كه پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ماوه‌ی ساڵی 2025 له بواره جیاجیاكانی خزمه‌تگوزاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤدۆستی له‌پاڵ كاری فه‌رمی خۆی بینیویه‌تی، بۆیه به شایستهییەوە له‌لایه‌ن سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و راگهیاندكارانی عێراقی وه‌كو كه‌سایه‌تی ساڵ هه‌ڵبژێردرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، سوپاسی سكرتێری گشتی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و راگهیاندكارانی عێراقی و دەستەیی ئۆفیسی هه‌ولێری كرد بۆ ده‌ستنیشان كردن و خه‌ڵات به‌خشینه‌كه‌یان و ئه‌وه‌ی به ئه‌ركی ئه‌خلاقی و پیشه‌یی خۆی زانی كه خزمه‌تكاری خه‌ڵكی هه‌ولێرو مرۆڤایه‌تی بێت .

