بەڕێزان لە مەڵبەندی گشتیی یەكێتیی نووسەرانی كورد
بە بۆنەی پەنجا و دووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نووسەرانی كوردهوه، بە گەرمی پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و یەكەیەكەی ئەندامانی یەكێتییەكەتان و هەموو نووسەران و ئەدیبانی کوردستان دەكەم.
لەم یادە شكۆدارەدا، بە ڕێزەوە لە خەباتی زیاتر لە نیو سەدەی یەكێتییە سەنگین و تێكۆشەرەكەتان دەڕوانین. ئەو ڕێكخراوە پڕ بەرهەم و بەخششەی كە خزمەتێكی بەرچاو و بەردەوام و بێ دابڕانی بە ئەدەب و زمان و كولتووری كوردی كردووە، لە مەیدانی خەباتیشدا نموونەی چاونەترسی و سیمبولی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و سەرکوتکاری و هەمیشە لە سەنگەری گەل و نەتەوەكەیدا بووە.
بۆ ئێستا و داهاتووش چاومان له یهكێتیى نووسهرانى كورد و تهواوى نووسهران و ئهدیبانى كوردستانه كه ڕۆڵى كاراى خۆیان له برهودان به گیانى وابهستهیى به نیشتمانهوه، مرۆڤسازى، ئازادى و پاراستنى مۆرك و ناسنامه و كولتوورى كورد و كوردستاندا بگێڕن، ئێمهش به ههموو شێوهیهك هاوكار و پشتیوانیان دهبین.
لەم بۆنەدا، یادی زیندووی ئەو نووسەرە شەھیدانە بەبیر دههێنێنەوە كە لە سەنگەری خەبات و داكۆكی لە ئازادی و مافەكانی گەلدا، سەری بەرزی قەڵەمەكانیان نەوی نەكرد و بە هەڵوێستەوە گیانی پاکیان بەخشی. سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادە سەربەرزەکانیان. سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم ئەو نووسەرانەی تەمەنیان بۆ خزمەتی وشەی كوردی و پێشکەوتنی كولتوور و فەرهەنگی گەلی کوردستان تەرخان كرد.
ئەم یادە لە ھەموو نووسەران و ئەدیبانی کوردستان پیرۆز بێت. ھیوای گەشە و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، ھەر شاد و سەرفراز بن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2022/2/10