شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ڕێدوان سنجاوی” دوای پێشکەشکردنی چەندین بەرهەمی بەپێزی گۆرانیی و زنجیرەیەک ئاهەنگی تایبەت، ئەمجارەیان بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە باوەشی هونەرەکەی، کە ناوی ناوە (ماڵت ئاوابێت عەشق).
ئەو بەرهەمە یەکێک دەبێت لە شاکارە جوانەکانی ئەو هونەرمەندە و لە یەکێک لە ستۆدیۆ پڕۆفیشناڵەکانی هەولێر تۆمارکراوە و کاری دەنگی میکس و ماسترینگی بۆ جێبەجێ کراوە و بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا کلیپ بکرێت و لە ساڵی نوێدا بڵاوبکرێتەوە.
هونەرمەند “ڕێدوان سنجاوی” لە بارەی ناوەڕۆکی گۆرانییەکەوە دەڵێت: “ئەو بەرهەمە ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەر دەکەم و لە قوڵایی ناخی عاشقاندایە و ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی عاشقانی ئەو سەردەمە دەبێت و ئێش و ئازاری دووری و بەیەک نەگەیشتن لەو بەرهەمەدا جێگەی بۆ کراوەتەوە، بۆیە دەمەوێت لە ساڵی نوێدا وەک سوپڕایزێک پێشکەشی هەوادارانی بکەم.

