رۆژنامەی ھەولێر

پرسەنامەی ڕۆژنامەی هەولێر بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیر (حوسێن کوردنەژاد)

بە داخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەری دیار و هەمیشە ئامادە، دۆستی دێرین و قەڵەمی بەبڕشتی ڕۆژنامەکەمان، (مامۆستا حوسێن کوردنەژاد)ـمان پێگەیشت.

مامۆستا حوسێن، تەنها نووسەرێکی ڕۆژنامەی هەولێر نەبوو، بەڵکو دەنگێکی زوڵاڵ و خەمخۆرێکی ڕاستەقینەی وشە و زمانی کوردی بوو. لەدەستدانی ئەم کەڵەنووسەرە، نەک تەنها بۆ ئێمە وەک ستافی ڕۆژنامە، بەڵکو بۆ تەواوی ناوەندی ڕووناکبیری، خەسارەتێکی گەورەیە و کۆچەکەی کەلێنێکی دیار لە جەستەی ڕۆشنبیریی کوردیدا دروست دەکات کە بە ئاسانی پڕ نابێتەوە.
لەم ساتە خەمناکەدا، بە ناوی سەرنووسەر و تەواوی ستافی ڕۆژنامەی (هەولێر)، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی، کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی دەکەین. هاوبەشی خەمتانین و لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی پاکی مامۆستا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامییش بە دڵی هەمووان ببەخشێت.

ڕۆژنامەی هەولێر