رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەکانی وەرگرتنی پۆستی ڕاگری کۆلێژێکی زانکۆى هەولێرى پزیشکیى بڵاو کردەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستى “ڕاگرى کۆلێژى زانستە پزیشکییەکان” لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى کردەوە.

 

رۆژی پێنجشەممە، 11ـی کانوونی یەکەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕایگەیاند: هەر کەسێک ئارەزوى هەیە بۆ ئەو پۆستە خۆی کاندید بکات و مەرجەکانى تێدا بەرجەستەن، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا CV و داواکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

مەرجە سەرەکییەکان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە:

1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

2. نازناوى زانستیی لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

3. خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.

پێوەرەکان بۆ هەڵسەنگاندن و هەلی زیاتر:

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کردووە، چەند خاڵێک هەلی وەرگرتنی پۆستەکە بۆ خوازیار زیاد دەکەن، لەوانە:

  1. پێشکەشکردنی دید و بۆچون و بەرنامەى کار بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
  2.   زانینی زمانى ئینگلیزى.
  3. شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن.
  4. کارایی لە بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى.
  5. کارایی لە بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

پێویستە خوازیار ئەم بەڵگەنامانە هاوپێچ بکات:

  1. سی ڤی (C.V).
  2. پوختەى ڕاژە پێویستە لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆوە پەسەندکرابێت.
  3. ەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى.
  4. لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان.
  5. کارتى نیشتیمانى یان ناسنامەى بارى شارستانى.

وادەی پێشکەشکردن:

پرۆسەی پێشکەشکردن لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتی 11.12.2025 دەستپێدەکات و تاوەکو ڕێکەوتی 21.12.20258 بەردەوام دەبێت. خوازیاران دەتوانن لە ڕێگەی وێبسایتی وەزارەتەوە فۆڕم و داواکارییەکان پڕ بکەنەوە.