وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم تائێستا 55 قوتابخانە دروستکراون و رەزامەندیش لەسەر 30 پڕۆژەی دیکە دراوە.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی كردنەوەی قوتابخانەکی 18 پۆلی لە کۆمەڵگەی پیرزینی پارێزگای هەولێر گوتی، بە تێچووی یەك ملیار و 841 ملیۆن دینار قوتابخانەکە تەواو كراوە.
راشیگەیاند: “لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان 55 قوتابخانە دروستکراون، رەزامەندیش بۆ دەستپێکردنی 30 پڕۆژە دراوە، کە بە بڕی 23 ملیار و 600 ملیۆن دینار پڕۆژەکان جێبەجێ دەکرێن و لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێچووەکەی بۆ تەرخانکراوە”.
وەزیری پەروەردە، ئاماژەی بەوەشدا: “لەمساڵدا بودجەی دیکەی تایبەت بۆ دروستکردنی قوتابخانەکان، لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تەرخان دەکرێت”.