لە حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنيدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتاریەت و ئەندامانی یەکێتيى ئافرهتانى كوردستان و تهواوى ئافرەتانی کوردستان دەکەم.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، وەک قوتابخانەیەکی گەورەی نیشتمانپەروەری و پێگەیاندن، مێژوویەکی پڕ لە سەروەریی هەیە. ئەم ڕێکخراوە تێکۆشەرە کە لەسەر بنەمای بير و تێڕوانينى ڕێبازی بارزانیی نەمر دامەزراوە، هەمیشە بەشێکی دانەبڕاو و هاوبەشێکی کارای خەباتی نیشتمانی، هاوکات پێشەنگی خەباتی مەدەنی و کۆمەڵایەتی بووە.
لە ڕۆژانی سەختی شۆڕشدا، ئافرەتانی کوردستان نموونەی باڵای خۆڕاگری و قوربانیدان بوون، ئەمڕۆش لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێداندا، ڕۆڵێکی کارا و کاریگەر لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی کۆمەڵگەدا دەگێڕن. ئافرهتانى كوردستان سەلماندوويانە کە کۆڵەکەی سەرەکیی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و پێشکەوتوون.
لەم یادەدا، پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ خەبات و چالاکییەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دووپات دەکەینەوە لەپێناو بەدیهێنانی مافەکانیان و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەت لە ناوەندەکانی بڕیار و بەڕێوەبردندا. بڕوای تەواومان هەیە کە بەبێ بەشداریی کارای ئافرەتان، کۆمەڵگە ناتوانێت بەرەو ئایندەیەکی گەشتر هەنگاو بنێت. سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو ئافرەتانەی لەپێناو ئازادیی کوردستان و مافەکانیاندا گیانیان بەخشی.
هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ یهکێتیی ئافرهتانی کوردستان دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی
2025/12/11

