رۆژنامەی ھەولێر

بۆ یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

سەرنووسەر
لە حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتاندا، بە ناوی سەرنوسەر و تەواوی ستافی ڕۆژنامەی (هەولێر)ـەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەین.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، وەک قوتابخانەیەکی گەورەی نیشتمانپەروەری و پێگەیاندن، هەمیشە پێشەنگی خەباتی مەدەنی و کۆمەڵایەتی بووە. ئێمە لە ڕۆژنامەی هەولێر شانازی دەکەین بەوەی تاکە ڕۆژنامەی کوردین پانتاییەکی فراوانی بەردەواممان بۆ دۆسیەی ئافرەتان تەرخان کردووە، خۆمان بە هاوبەش و پشتیوانی ڕاستەقینەی خەباتەکەتان دەزانین.
وەک چۆن ئێوە لە مێژووی پڕ سەروەریتاندا وەک “گوڵەگەنمێک” لەبەردەم ڕەشەبای کۆنەپەرستی و ئاڵەنگارییەکاندا وەستاونەتەوە و خۆڕاگر بوون، ئێمەش بەڵێن دەدەین کە هەمیشە مینبەرێکی ئازاد و دەنگێکی دلێر بین بۆ گەیاندنی داواکانتان بە حکوومەت و کۆمەڵگە. بڕوای نەگۆڕی ئێمە ئەوەیە کە “ژن پێش ژیان خراوە”، وەک کوردەواری دەڵێت: ژیان بەبێ ژن هیچ بەهایەکی نییە، بۆیە لای ئێمە هەموو ڕۆژێک دەبێت ڕۆژی بەدواداچوون بێت بۆ مافەکانتان، نەک تەنیا .
لەم یادە شکۆدارەدا، بەڵكو بەردەوام جەخت دەکەینەوە سەر پەیامی هاوبەشمان بۆ ڕەخساندنی داهاتوویەکی باشتر بۆ دایكان و کچانی نیشتمان، تا بە توانا بێسنوورەکانیانەوە بەشداری لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی کوردستاندا بکەن.
سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو ئافرەتانەی لەپێناو ئازادی و مافەکانیاندا گیانیان بەخشی.لەیلا قاسم و سەدان ژنی سەلارو سەنگین و ئازاو دلێر.
هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.