هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

وەزارەتی دارایی رێنماییەک بۆ فەرمانبەر و خانەنشینان بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری گشتاندنێکی سەبارەت بە پاداشتی خانەنشینی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ئەو فەرمانبەرانەی گەڕاونەتەوە سەرکار و بۆ جاری دووەم خانەنشین دەکرێنەوە، دەبێ پاداشتنی خانەنشینی پێشتر بگێڕنەوە، بۆ ئەوەی بەپێی خانەنشینی دووەم پاداشتیان بۆ خەرج بکرێتەوە.

لە گشتاندنی وەزارەتی دارایی هاتووە، ئاماژە بە کۆنووسی ژمارە 46 لە 7/12/2021، لیژنەی پێداچوونەوە و دەرکردنی رێنماییە داراییەکان ئەو فەرمانبەرانەی کە خانەنشین کراون و پاداشتی خانەنشینیان وەرگرتووە، بەڵام دووبارە دامەزراونەتەوە و خانەنشین کراون، پێویستە رەچاوی ئەم دەقە بکەن:.

ئەو فەرمانبەرەی کە دامەزراونەتەوە یان گەڕاونەتەوە سەر کار و پاداشتی خانەنشینیان بۆ خەرجکراوە، بەپێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان دەبوایە پاداشتی خانەنشینیام بگەڕانداتەوە بۆ گەنجینەی حکومەتی هەرێم لەلایەن فەرمانگەکانیانەوە، بەڵام نەیایگەڕاندووەتەوە و دووبارە خانەنشین کراونەتەوە، دەتوانن ئەو پاداشتە بگەڕێننەوە دووبارە لەسەر خانەنشین کردنی دووەم جار پاداشتیان بۆ خەرج بکرێتەوە”.

گشتانی وەزارەتی دارایی
گشتانی وەزارەتی دارایی