هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئەو کەسەی پارەی لە مزگەوتەکەی ئاکرێی دزی بوو دەستگیرکرا

ئاسایشی قەزای ئاکرێ ئەو كەسەی دەستگیرکرد كە پارەی کۆکراوەی نەخۆشێكی شێرپەنجەی لە مزگەوتی “حاجی ئەحمەد” دزی بوو.

لەماوەی كەمترلە 24 كاتژمێر، ئاساییشی ئاكرێ بە ھەماھەنگی لەگەل پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە قەزاكە، دەتوانێت ئەو كەسە دەستبەسەر بكات كە پارەی نێو سندوقێكی خێرخوازی لە مزگەوتێک دزی بوو كە بۆ نەخۆشێكی شێرپەنجە كوكرابوونەوە.

عەمید رەشید محەمەد، بەرێوەبەری پۆلیسی ئاكرێ رایگەیاند، ئێستا  تاوانبارەکە لەلای ئەوانە و لە لێپێچینەوە دایە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە دواتر دەدرێتە دادگا و بەپێی قەبارەی تاوانەكەی سزاکەی دیاری دەکرێت.

گوتیشی: تاوانبارەكە گەنجێكی دانیشتوی شاری ئاكرێ-یە و پێشتریش لەسەر ئەم جورە تاوانانە گومانی لەسەر ھەبووە.