رۆژنامەی ھەولێر

سبەی لە سنووری پەروەردەی دوکان کرایە پشووی فەرمی

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دوکان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە و دروستبوونی لافاو، بڕیاردرا سبەی چوارشەممە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ڕابگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پەروەردەی دوکان ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکە دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و قایمقامی قەزای دوکان دەرکراوە، هۆکارەکەشی بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی مامۆستایان و قوتابیان دەگەڕێتەوە، هەروەها بەهۆی ئەوەی لافاوەکە زیانی بە بەشێک لە قوتابخانەکان و ڕێگەوبانەکان گەیاندووە.

بەگوێرەی بڕیارەکە، سبەی چوارشەممە لە سەرجەم باخچە، قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنووری پەروەردەی دوکان پشووی فەرمی دەبێت