ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
زرار محەمەد مستەفا كە بە (زرار رواندزی) ناسراوە، هونەرمەندێكی مەزنی كوردستانە،خزمەتێكی گەورەی بەكاروانی رۆشنبیریو هونەریو پەروەردەیی كوردەواری كردووە، شوێن پەنجەی رەنگینی لەو بوارانەدا دیارو درەوشاوەیە.
مامۆستا زرار زۆربەی ژیانی تەرخانكردووە بە پەرەپێدانی بوارەكانی هونەر لە سنووری ڕەواندز چەندین خوولی لە بوارەكانی موزیكی كردووەتەوە و چەندین هونەرمەند لەسەر دەستی مامۆستا زار پێگەیشتوون.
مامۆستا زرار لە ٣٠ شانۆگەری وەك ئەكتەر و دەرهێنەر كاری كردووە و چەندین تابلۆی نەخشاندووە و لە زۆربەی پێشانگەكانی قوتابخانەكاندا بەشداری كردووە.
ساڵی 1937 لەشاری رواندزی سەركەشو مەكۆی رۆشنبیریو هونەرو كوردایەتی لەدایك بووە.
قۆناغەكانی خوێندنی لەرواندزو هەریرو هەولێر تەواو كردووە.
دوای تەواوكردنی خوێندن بووە بەمامۆستا، لەو بوارەدا خزمەتێكی زۆری بەڕەوتی خوێندنو پەروەردەو هونەر كردووە، خوێندكارانی بەگیانی نیشتمانپەروەری گۆش كردووەو رێگەی رۆشنی هونەری نیشانداونو چەندین كەس لەرێی پەیامی هونەری ئەوەوە خوولیای جیهانی رەنگینی هونەر بوونو هونەرمەندی دیاریان تێدا هەڵكەوتووە.
مامۆستا زرار لەسەرەتای ژیانی گەنجییەوە خولیای هونەری موزیك بووە، ساڵی 1971 لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا تیپێكی موزیكیان لەشاری رواندز دروست كردووەو لەرێی ئەو تیپەوە خزمەتێكی زۆریان بەبوارەكانی موزیكو گۆرانی لەو شارە كردووە.
مامۆستا زرار بایەخی زۆری بەپەروەردەی هونەریی مناڵان داوە، بۆ ئەو مەبەستە دەیان خوولی فێربوونی مۆسیقاونیگاركێشی بۆ مناڵانی رواندزو دیانا كردۆتەوەو بەو دوو هونەرە جوانو رەنگینەی ئاشنا كردوونو بۆ نێو جیهانی هونەر كێشی كردووە.
مامۆستا زرار بایەخی زۆریشی بە كتێبو كتێبخانە داوەو ئەندامی كۆمەڵەی دۆستانی كتێبی رواندز بووەو لەرێی ئەو كۆمەڵەیەوە چەندین چالاكی بۆ هاندانی خوێندنەوە ئەنجام دراوەو كتێبخانەی گەرۆكیش دروستكراوە.
لەپای خزمەتە زۆرو زەوەندەكانی لە بوارەكانی هونەردا، چەندین مەدالیاو بڕوانامەی رێزلێنانی پێبەخشراوە.
ساڵی 2002وەك رێزلێنانێك لە خەباتی هونەری ئەم هونەرمەندە ناودارە، پەیكەرێكی بۆ دروستكراو لەشاری رواندز دانرا.
ساڵی 1977 لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی دیكەدا تیپی مۆسیقای(پاشای گەورە)یان لە رواندز دامەزراندووە، لەرێی ئەو تیپەوە چەندین گۆرانیو سروودی نیشتمانی بۆ هونەرمەندان تۆمار كراوە.
مامۆستا زرار هونەرو وێژە جێی بایەخی بووە، هەر بۆیەش بۆتە بەرپرسی كۆمەڵو هونەری وێژەی لەرواندزو لەرێی ئەو كۆمەڵەوە خزمەتی بە رشتەكانی هونەرو ئەدەب كردووە.
شانۆ یەكێكی دی بووە، لەو بوارە هونەرییانەی كە مامۆستا زرار بایەخی پێداوە،هەر بۆیەش ساڵی 1986 تیپی شانۆی شەهید شلێری دامەزراندووە، لەرێی ئەو تیپەوە گوڕو تینی بەبزاڤی شانۆ لەرواندز داوە.وەك ئەكتەرو دەرهێنەر بەشداری لە 30 شانۆگەری كردووە.
مامۆستا زرار بایەخی زۆری بەپەروەردەی هونەریی مناڵان داوە، بۆ ئەو مەبەستە دەیان خوولی فێربوونی مۆسیقاونیگاركێشی بۆ مناڵانی رواندزو دیانا كردۆتەوەو بەو دوو هونەرە جوانو رەنگینەی ئاشنا كردوونو بۆ نێو جیهانی هونەر كێشی كردووە.
مامۆستا زرار بایەخی زۆریشی بە كتێبو كتێبخانە داوەو ئەندامی كۆمەڵەی دۆستانی كتێبی رواندز بووەو لەرێی ئەو كۆمەڵەیەوە چەندین چالاكی بۆ هاندانی خوێندنەوە ئەنجام دراوەو كتێبخانەی گەرۆكیش دروستكراوە.
لەپای خزمەتە زۆرو زەوەندەكانی لە بوارەكانی هونەردا، چەندین مەدالیاو بڕوانامەی رێزلێنانی پێبەخشراوە.
لە مێژووی هاوچەرخی ڕواندز و ناوچەكەدا، مامۆستا زرار سەرقافڵەی ڕەوتێكی هونەریی داهێنەر بووە، كە ناسنامەیەكی هونەریی بۆ ڕواندز و ناوچەكە پێ نەخشاندووە و، تا ئێستاش پڕشنگی كاریگەرییەكانی ئەو ڕەوتە هونەرییە هەر بەردەوامن.
نە مێژوو، نە ژیان ئەو مرۆڤە بلیمەتانە لەبیرناكات. ئەركی سەرشانی ئێمەی هاوڕێ و قوتابییانی مامۆستایە، كە ناو و خەباتەكەی هەردەم بەرزڕابگرین. لەم پێناوەشدا خەریكی گەنگەشەی بەرنامەی چالـاكییەكی هونەری و ڕۆشنبیریی گەورەی ساڵـانەین، كە بەناوی ئەوە بكرێت.
مامۆستا زرار پیاوێكی دڵسۆزو نیشتمانپەروەر بووە، وەك پێشمەرگە لەشۆڕشی ئەیلولدا بەشداری كردووە،
پاش زیاتر لە نیو سەدە خزمەتكردن بەكایەكانی هونەرو پەروەردە، رۆژی 7ی كانوونی یەكەمی 2021، مامۆستا زرار كۆچی دوایی كردو لەرێوڕەسمێكی شكۆداردا لەگۆڕستانی بنەماڵەكەیان لە(گەردەگەردی)ی رواندز بەخاكی نیشتمان سپێردرا.
دروودی رێزو وەفا بۆ گیانی پاكی مامۆستا زراری هونەرمەندی ناوداری كوردستان.

