شیڤان شێرزاد – هەولێر
فیلمی سینەمایی باج، چیرۆکێکی ڕاستەقینەی تاوانێکە و دامەزراوەی کەریمی عەلەکە وەک فیلمێکی سینەمایی بە پشتیوانی دارایی د. تەها ڕەسوڵ بەرهەم هاتووە و بڕیاریشە ١١ـی ئەم مانگە کە دەکاتە ڕۆژی پێنچشەممە لەسەر شاشەی سینەماکانی کوردستان فیلمی سینەمایی (باج) نمایش بکرێت.
فیلمەکە لە چیرۆکێکی ڕاستیەوە وەرگیراوە و باس لە کێشەکانی خێزانێک لە کۆمەڵگەی کوردی دا دەکات، کە چەندین ڕووداوی نەخوازراو بەرۆکی ئەو خێزانە دەگرێت.
ئەم فیلمە لە دەرهێنانی دەرهێنەری لاو دیاکۆ بایزە و چەند ئەکتەرێکی دیار و بە ئەزموون ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.
ناوەڕۆکی ئەو بەرهەمە سینەماییە باس لە کێشە و گرفتەکانی نێو خانەوادەیەکی کورد دەکات، کە ئازار و ئەشکەنجە و نەهامەتی ژیان ڕووی تێکردوون و بە دوای کلیلی چارەسەری گرفتەکانیاندا دەگەڕێن و هەمیشە وێڵن بە دوای خۆشبەختی و کۆتایی هێنان بەو ئازارانەی کە بەرۆکی گرتوون.
١١ـی ئەم مانگەش فیلمسازان و شارەزایانی بواری فیلم ئامادەی نمایشەکانی ئەو بەرهەمە دەبن و ئەکتەرانی نێو فیلمەکە لەسەر ستەیج پێشوازی لە بینەرانی فیلمەکەیان دەکەن.

