عەبدولقەهار هەولێری/ ئەڵمانیا
بە بۆنەی سەرکەوتنی لیستی ٢٧٥ــی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ٧٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ١٦ رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی دیجیتاڵی بەرامبەر بە ئافرەتان، ناوەندی ئەوروپای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بە هاوکاری لەگەڵ گروپی ئافرەتانی سنووری لێژنەی ناوچەی دۆسڵدۆرف، لە بارەگای لقی ٦ی ئەوروپا بە ئامادەبوونی (سەگڤان ساڵح) کارگێڕی لقی ٦ی ئەوروپا و بەرپرسی بەشی رێکخستن و (نافع بیرۆیی) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سووریا و خاتوو (شوعلە حەبیب) بەرپرسی ناوەندی ئەوروپای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و هەڤالانی لێژنەی ناوچەی دۆسڵدۆرف و هانۆفەر و فرانکفۆرت و هۆڵهندا و چەندین کادیر و چین و توێژهكانی رهوهندی كورد، چالاكییهكیان ئهنجام دا و، لەم یادەدا وتارێک بە ناوی لقی ٦ی ئەوروپا لەلایەن هەڤاڵ سەگڤان ساڵح پێشکەش كرا و تێدا ئاماژهی به بیر و ئایدیای رێبازی بارزانی دا و جهختی كردهوه، كه پارتی دیموكراتی كوردستان گرهوی یهك ملیۆن دهنگی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستانی بردهوه و وهك یهكهم و گهورهترین حیزبی سیاسی له گۆڕهپانی عێراق خۆی ناساند. هاوكات لەلایەن ناوەندی ئەوروپای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانەوە دیاری پێشکەش کرایە چەندین ئافرەت و گەنجی چالاک، کە رۆڵی بەرچاویان له چالاکییەكاندا هەبووه.

