پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پارێزگاری دهۆک بۆ ڕێگەنەدان بە گرانبوونی نرخی نان چەند بڕیارێکی دەرکرد

پارێزگاری دهۆک چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی خاوەن سەمونخانە و نانەواخانەکان دەدات، ئەوەش دوای ئەوەی کە شەوی رابردوو نوێنەری سەمونخانە و نانەواخانەکانی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هەڕەشەی بایکۆتکردنی کرد.

میللەت عیسمەت، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگاری دهۆک، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ، پێنجشەممەدوای ئەوەی پارێزگاری دهۆک لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزا و کارەبای دهۆک کۆبووەوە، بڕیاردرا مانگانە 20٪ لە کرێی کارەبای سەمونخانە و نانەواخانەکان خۆش بن.

شەوی رابردوو 09-02-2022 نوێنەری سەمونخانە و نانەواخانەکانی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ماوەی 24  کاژێر مۆڵەتی دایە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و گوتی، ئەگەر وەڵام نەدرێنەوە لە رۆژی شەممەوە بایکۆت رادەگەیێنن.

میللەت عیسمەت گوتیشی: ”بەپێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژوو کراوە، هەموو گەنمی ئەمساڵی جووتیاران وەردەگیرێت و ڕۆژانە 500 تۆن گەنم لە پارێزگار دهۆک لێدەکرێت و جێی ئاماژەیە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کارگێڕیی پارێزگای دهۆک چەندین جار کۆ بوونەتەوە بۆ ئەوەی نەهێڵن نرخی نان گران بکرێت و ژمارەیەک بڕیاری پێویست دراون و بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەکرێت”.