لە میانی سەردانی یان برایم کونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا و خاتو لۆرین به‌نوێنه‌رایه‌تی شاره‌وانی پاریس و شاندی یاوه‌ری بۆ پارێزگای هەولێر، لەلایەن ئومێد خۆشناو پاریزگاری هەولێرەوە پێشوازییان لێ‌کرا.
پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای خۆشحاڵی ده‌ربرین به‌سه‌ردانی ئه‌و شانده‌و ده‌ستكردن به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی شاره‌ستانیانه له‌سه‌ر قه‌ڵات، تیشكی خستنه سه‌ر هه‌نگاوه عه‌مه‌لیه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێرو پلان و ئه‌جیندای فراوانیان بۆ ئاینده‌یی مێژوویی قه‌ڵات، تاكیدی كرده‌وه، كه‌وا ئه‌م پرۆسه‌یه جێگه‌ی بایه‌خی زۆر‌و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی خودی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه به‌رده‌وام به په‌رۆشه‌وه له پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ده‌روانێت.
پارێزگاری هه‌ولێر، لە میانی دیدارەکەیان ئاماژه‌ی به خاڵێكی گرنگدا، كه ئه‌ویش كارا كردنی گه‌شته راستهوخۆكانی فرۆكه‌وانی نێوان هه‌ولێر و پاریسه، گوتیشی ئه‌م داخوازیه‌مان چه‌ند جارێك له دیداری نێوانمان و بەشداریکردنی شاندی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەی ساڵانەی شارەوانییە فڕانکۆفۆنییەکان له‌گه‌ڵ ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس دووپاتكردۆته‌وه و چ له هه‌ولێر و چ له پاریس كاری جیدیمان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كردووه و به گه‌شبینیه‌وه له ئه‌نجامدانی ده‌روانین .

