ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماری دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ماڵانی له هه‌رێمی كوردستان به داتا و ژماره خسته‌ڕوو كه زیاتره له 107 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بۆ وه‌رزی زستان.
له روونكردنه‌وه‌كی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌ڵگه ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو: تا ئێستا زیاتر لە 107 ملیۆن بەرمیلی نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 537 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی كوردستان دابەش کراوە.
جێی باسه، ساڵانه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ماڵان به‌پێی قۆناغ و گرنگی ناوچه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، سه‌ره‌تا له ناوچه سه‌خت و شاخاوییه‌كان ده‌ستپێده‌كات، دواتر ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و قه‌زا و ناحییه‌كان و ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه .

