ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 7.12.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی گوندی لاجان له دیوانی پارێزگا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و تێدا ئاماژه‌ی به ورده‌كاری هۆكاری رووداوه‌كان دا‌و جه‌ختی كرده‌وه، كه كه‌نالی دیاری كراوی میدیایی هه‌بوون، ویستیان رووداوەکە وەکو هەلێک بقۆزنەوە، دۆخه‌كه به ئاقارێكی دیكه به‌رن، به‌ڵام به‌هه‌وڵ و هیممه‌تی هه‌موو لایه‌ك له‌داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پیاوانی ردێن سپی گوندی لاجان، ئێستا دۆخەکە ته‌واو ئارام بووەتەوە …
سه‌ره‌تا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، رایگه‌یاند كه ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی لە هێز و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەو بابەتە قسەی ناڕاستیان کرد، بۆیه ئەمڕۆ ئێمە ڕاستییەکان دەخەینە ڕوو.
بابەتێك کە زۆر زەقکراوە و بە جۆرێک قسەی دەربارەوە کرا، گوایە ئەو زەوییەی پاڵاوگەی لانازی لەسەر دروستكراوە، ئەو زەوییە داگیرکراوە، كه ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە، دوورە لە ڕاستییەوە. چونكه ئەو زەوییە بە پارە لە خاوەنەکانیان کڕدراوەتەوە و نە حکوومەت پێیداوە و نە داگیرکراوە.
پارێزگاری هه‌ولێر باسی له‌و ئیمتازاتانه‌ش كرد كه به‌خه‌ڵكی گونده‌كه دراوه‌و رایگیاند، نزیکەی 70 کەسی گوندەکە لەو پالاگەیە دامەزراون،
هه‌روه‌ها، 67 بارهەڵگری ئەو گوندە دەرفەتی کاریان بۆ ڕەخساوە بەپێی ئەو میکانیزمەی کە دیاری کراوە و ئەنجوومەنیان هەبووە و ڕۆژانە لەوێ کاریان کردووە، هەروەها لە کارگەی شیشی سنوورەکە 300 کارمەندی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە کار دەکەن. 73 کەسیش خەڵکی لاجان لە لاناز دامەزراون و کار دەکەن.
جەختیشی کردەوە، پێش ئەوەی پاڵاوگەی لاناز لەو سنوورە دروست بکرێت، ئەو گوندە ژمارەی خێزانەکانی نەدەگەیشتە 100 کەس، ئێستا 425 خێزانە. واتە بوونی پاڵاوگەکە لەوێ، زەمینەی کارکردنی ڕەخساندووە، بەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی خەڵکی دیکەش بگەڕێتەوە ئەو گوندە.
پارێزگاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند، ئەو کەسەی لە دانپێدانانەکاندا دەرکەوتووە کە هاندەر بووە، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیە، بۆیه داوای لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد هەڵوێستی خۆیان ڕوون بکەنەوە کە ئایا ئەمە سیاسەتی ئەوانە یاخود نا.
ئومێد خۆشناو ،ئەو خزمەتگوزارییانەی خستەڕوو کە کۆمپانیای لاناز پێشکەشی گوندەکەی کردووە، لەوانە، دروستکردنی بنکەی تەندروستی و قوتابخانە و نۆژەنکردنەوەیان. هەروەها مانگانە بڕی 14 هەزار دۆلار وەک هاوکاری دراوە بە سندوقی گوندەکە، ئاو و کارەبایان بۆ دابینکراوە و سێ هۆڵی بۆنەکانیشی بۆ دروستکردوون، خەرجی چارەسەری نەخۆشیشی لە دەرەوەی وڵات بۆ دابینکردوون.
لە کۆتایی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو، دڵنیایی دایە هاووڵاتیان کە دۆخەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کراوە و یاسا سەروەر دەبێت بەسەر ئەوانەی دەستیان لە ئاژاوەکەدا هەبووە .

