بەئامادەبوونی (رەجب تەیب ئەردوغان)سەرۆککوماری تورکیا؛ كۆنفرانسی “لوتکەی نێودەوڵەتی سەرکردایەتیی ئافرهتان لە حوکمڕانی خۆجێی” له ئهستهنبووڵ بهڕێوهچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا، ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و ( بەیان سامی) ڕاوێژکاری سەرۆکی حكوومهتی هەرێمی کوردستان بەشدار بووین.
“لوتکەی نێودەوڵەتی سەرکردایەتیی ژنان لە حوکمڕانی خۆجێیی” لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئافرەتان لە ناوەندی پارتی داد و گەشەپێدان، لە ڕۆژانی 4-6ی کانونی یەکەمی 2025 لە ئەستەنبوڵ بەڕێوچوو.
ئەم لوتکەیە ئامانجی کۆکردنەوەی سەرکردە دیارەکانی ئافرهتانه لە ناوخۆی تورکیا و دەرەوە، لەوانە وەزیرەکان، سەرۆک شارەوانییەکان، ئەکادیمییەکان و بەرپرسانی حكوومهتی ناوخۆیی، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی سەرەکی(سیاسەتەکانی ئافرهتان و خێزان، گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگە، بەڕێوەبردنی مەترسی کارەسات و شارە خۆڕاگرەکان، کۆچ، گونجان و تێكهڵبوونی کۆمەڵایەتی و شارە زیرەکەکان و وەرچەرخانی دیجیتاڵی).

