كەلار..كەسێك لەبەر دەرگای ماڵەكەی بە تاپڕ كوژرا 

پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، كەسێك لەبەردەم ماڵەكەی لە كەلار بە چەكی تاپڕ كوژراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێكدا وتی”ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (خ. ف. ع.) لەدایکبووی 1985 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدابوو.”

پۆلیس ئەوەشی خستۆتەڕوو “بەوتەی کەسوکارەكەی، کێشەی کۆمەڵایەتیان لەگەڵ دوو هاوڵاتی هەبووە و ئێوارەی ئەمڕۆ لەپێش دەرگای ماڵی خۆمان بەچەکی تاپڕ تەقەیان لەناوبراو کردووە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.”

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە كە “لەسەر سکاڵای کەسوکارەكەی، دادوەر بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو تۆمەتبار دەرکردووە.”

ھەواڵی زیاتر