رۆژنامەی ھەولێر

مەراسیمی راگەیاندنی کاروچالاکییەکانی بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیی هەولێر بۆ قوتابیان و منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4.12.2025 بە ئامادەبوونی دکتۆر ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، زانا مەلا خالد بەرپرسی لقی دووی پارتی، موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، مامۆستا لقمان سعید صدیق بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و بەڕیوەبەرانی مەشق و ڕاهێنان و مامۆستایان، بە دروشمی دەستمان بگرن با بەردەوام بین لە خۆشییەکانی ژیان، مەراسیمی راگەیاندنی کاروچالاکییەکانی بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بۆ قوتابیان و منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر به‌رێوه‌چوو….

لەو مەراسیمەدا ئەو کارو چالاکیانە خرایە روو، کە پێشکەشی قوتابی و منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت کراون، هەر لە ژووری سەرچاوەو باخچەی منداڵانەوە هەتا سەنتەری پێشوەختە و و قوتابخانە و بابەتی دیکەی خزمەتگوزاری گشتی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبتەکان …

لە مەراسیمەکەدا تاکید لەسەر خزمەتەکانی کارنامەی کابینەی نۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا کە پێشکەشی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەتی کردووە، هاوکات وێرای ده‌ستخۆشی كردن له‌ رێكخه‌رانی بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی پەروەردەی هەولێر، دووپاتکرایەوه‌، كه‌وا حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندن خزمەتی تایبه‌تی به‌ خاوەن پێداویستییە تایبەته‌كان بکات و چەندین پەیمانگا و سەنتەری تایبەت و خۆلی هۆشیاری و بابەتی تەندورستی گوزەرانی گونجاو بۆیان دابینکردووە.
جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌وا پەروەردەیی تایبەت گرنگی بە یارمەتیدانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدات له‌ په‌روه‌رده‌و پرۆسه‌ی فێربوون.