حکومەتی عێراق حزبوڵڵای لوبنان و حوسییەکانی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە فەرمانی بلۆككردنی سەرجەم سەروەت و سامانەکانیانیشی دەرکرد.
رۆژنامەی وەقائعی عێراق لە ژمارە 4848ی خۆی لە 17ی تشرینی دووەمی 2025ی لەسەرە و لەمڕۆدا بڵاویکردەوە، کە هەریەک لە حزبوڵڵای لوبنان و حوسییەکان خراونەەت لیستی تیرۆرەوە لە وڵاتەکە.
هاوکات بڕیاردراوە، بە ( لیژنەی بلۆككردنی سامانی گروپە تیرۆریستییەکان) ژمارە 61ی لە بەرواری 28ی تشرینی یەکەمی 2025 بڵاوکردووەتەوە و بڕیاریبلۆككردنی سەروەت و سامانی 24 قەوارەی دەرکردووە، کە وەک رێکخراوی تیرۆریستی پۆلێنیکردووە. لەوانە:
هۆکاری ئەوەی کە هەردوو گروپەکە بۆ خراونەتە لیستی تیرری وڵاتەکەوە ئەوەیە، کە هەردووکیان بەشداری کردەوەی تیرۆرستییان کردوە…

