چوارشەممە، 03ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، لەگەڵ مایکل ڕیگهس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە.
مایکل ڕیگهس, ڕۆژی سێشەممە، 02ـی کانوونی یەکەم گەیشتە بەغدا و بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەش گەیشتە هەولێر. تا ئێستا ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.
ئامانجی سەرەکیی جێگرەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان، کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی وڵاتەکەیەتی لە هەولێری پایتەخت، کە گەورەترینە لەسەر ئاستی جیهان.

