رۆژنامەی ھەولێر

دابەشکردنی بروانامەی خولی ژینگە پارێزی بەسەر مامۆستایان

بەیانی ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3.12.2025‌ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئامادەیی رێ و رەسمی دابەشکردنی بروانامەی خولی ژینگەیی بوو بەسەر کۆمەڵێک مامۆستا، کە لەلایەن رێکخراوی ئاڤیاری ژینگەیی رێکخرابوو … پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە رێکخەرانی خولەکە کردو تاکیدی لەسەر بایەخی پرۆسەئ ژینگە پارێزی لە هەموو بوارەکان کردەوە…

شایەنی باسە هەریەک لە بەرێوبەری پەروەردەی گشتی هەولێرو بەرێوبەری پەروەردەیی ناوەندو بەرێوبەری ئەندازەی پارکەکان و بەرێوبەری ئاوی هەولێر بەرێوبەری فەرمانگەی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر یامادەبوون …