ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 3.12.2025 بەبۆنەی رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان له ژێر دروشمی ئێمه پێویستیمان به رێزه نه‌ك به‌به‌زه‌یی، رێ‌و ره‌سمێك سازكرا، به‌و بۆنه‌یه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەتی له هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا .
پارێزگاری هه‌ولێر وێرای پیرۆز كردنی ئه‌م رۆژه جیهانیه، دووپاتیكرده‌وه كه خاوەن پێداویستی تایبەت له هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خ پێدانی تایبه‌تمه‌ندن له‌لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك توێژێكی پر بایه‌خ مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ و له زۆربه‌ی پرۆژه‌كانیش موراعاتی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان ده‌كرێ .
لەو مەراسیمەدا جگە لە ئەندامانی ئەنجومەن، هەریەک لە سلاح فەیلی و سابر ئەحمەد و شێرزاد کەریم و میدیا حەسەن ئەندامانی بەشی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان ئامادەبوون …
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له ساڵی ١٩٩٢ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری دا هەموو ساڵێک رۆژی ٣ی کانوونی یەکەم، وه‌ك رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ته‌رخان بكرێ لە جیهاندا، بۆ پاڵپشتیکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە ئامانجی زیاتر بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی بۆ تێگەیشتنی پێداویستییە تایبەتەکان و پشتگیریکردنی پرۆژە یارمەتیدەر بۆ بەدەستهێنانی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان .

