رۆژنامەی ھەولێر

چەسپاندنی یاسا و پێشکەوتنی کۆمەڵگە

سەروان ئەحمەد هەرکی*
ئەو کەسەی ناپاکی لەنیشتیمانەکەی دەکات وەک ئەوەیە دزی لەمالی باوکی بکات بۆ ئەوەی بیدات بەدزەکان لەو حالەتە نە باوکەکە لێی خۆش دەبێت و نەدزەکان پاداشتی دەکەن ، باشتر وایە بیر بکاتەوە کۆتایی بەو خۆفرۆشیە بھێنێت چیتر دەست لەگەل نەیارانی کوردستان تێکەل نەکات ، چونکە ئێمە لەرابردوو لەئێستاو لەداھاتوو بەھەموو ھێزێکمانەوە بۆ ئەوە تێدەکۆشین کەلەبەردەم لافاوی ئاژاوەو تۆقاندن و خراپەکاری خۆبەدەستەوەدان بەربەستێک دامەزرێنین بۆ پوچەل کردنەوەی خەونی نەیارەکانمان ، دوای رووداوە نەخوازراوەکەی چەند رۆژی رابردوو لەگوندی لاجان بەھۆی لێک تێنەگەیشتنی دانیشتوانی گوند لەگەل کۆمپانیای لاناز دواجار بەھەولی لایەنی پەیوەندارو دام و دەزگاکانی حکومەت و خەلکی دلسۆزو نیشتیمان پەروەر توانرا بارودۆخەکە ھێور بکرێتەوەو ژیان ئاسایی بێتەوە ھەرچەندە چەند لایەنێکی دەرەکی و خۆفرۆش ھەولیان دەدا کەکێشەکە لە قەبارەی خۆی گەورەتر بکەن بۆ ئەوەی مەرامی گلاویان بێتە دی بارودۆخی کوردستان بشێوێنن چونکە چاویان بە پێشکەوتنە بەردەوامەکانی کوردستان لەھەموو سێکتەرەکان ھەلنایەت لەلایەکی ترەوە لەدواین ھەلبژاردن دووچاری ھستریا بوون کەپارتی دیموکراتی کوردستان توانی زیاتر لەیەک ملیۆن دەنک بەدەست بھێنێت لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان لەرێزبەندی یەکەم پارت بمێنێتەوە بۆیە پلانیان دارشتووە بەھەر پێودانکێک بێت ھەرەشە لەکوردستان بکەن کەلەچەند رۆژی رابردوو یەکێتی بەھاوکاری حەشدی شعبی خۆی خزاندە ناو داواکاریەکانی دانیشتوانی گوندی لاجانی داعش بەزێن بۆ ئەوەی داواکاریەکانیان بەلاریدا ببەن بەلام دانیشتوانی ئەو گوندە کە لەھۆزی دلسۆزو نیشتیمان پەروەری عەشیرەتی ھەرکی پێک ھاتوون کەئەو عەشیرەتەی لەشۆرشەکانی بارزان و کۆماری کوردستان و شۆرشە یەک لەدوای یەکەکان رۆلێکی دیارو بەرچاویان ھەبووە بەتایبەت لەشەری داسەپاوی داعش زۆرترین رۆلەی خۆی کردە قوربانی خاکی پیرۆزی کوردستان چونکە زۆرینەی تاکەکانی ئەم عەشیرەتە دلسۆزی رێبازی پارتی و بارزانین ھەر بۆیە سەرۆک بارزانی لەپەرتووکی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد ئاماژە بە رۆلی ئەو عەشیرەتە دەکات لەکاتە ھەستیارەکان ، تاکەکانی ئەو عشیرەتە سەربەرزە بەشێکی زۆری لەناو ھێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگاکانی حکومەت دێژە بەخەبات دەدەن بۆ ئەوەی کوردستان بەئارمانجەکانی بگات ، ئامادەی زیاتری گیانفیدایی و قوربانیدانن بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان چونکە ھەرکی و پارتی دوانن ھەرگیز بەقسەی بێ کرداری ھەندێک خەلکی دوژمن پەرست لەیەکتر جیانابنەوە ھەروەک چۆن ماسی ناتوانێت بەبێ ئاو بژیت رۆلەکانی عەشیرەتی ھەرکی ناتوانن بەبێ پارتی بژین چونکە باش دەزانن تاکە دەروازەیە بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان لەلایەکی تریش گەل و نیشتیمان لەدەستێکی ئەمین دایە ھێرش کردنە سەر کێلگەی کۆرمۆرو کرژیەکانی گوندی لاجان یەک ئامانج و یەک ئاراستەیە بۆ لێدان و تێکدانی سەرچاوەی وزەو ژێر خانی ئابوری کوردستان ، رووناکی کە یەکێک بوولەخەونە لەمێژینەکانی خەلکی کوردستان شەمشەمە کوێرەکان ئەو دەستکەوتە گەورەیان بەخەلک بەرەوا نەبینی ئەمەش روون و ئاشکرایە کە حشدو کلکەکانی لە پشتەوەی ئەم کارە تێکدەرانن ھەروەھا میدیای یەکێتی چەند رۆژێکە ھاوریان لێ ھەستاوە وا دەزانن دەستیان بەشیرینی گەیشتووە ئامانجیان تەنھا ئەوە بوو ئابرووی خۆیان دابپۆشن رووداوەکانی لالەزارو دەستگیرکردنی سێ سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆن لە گرتووخانەکانی سلێمانی بەبێ پێشینەی تاوان بەند بکەن ، ھەروەھا ھێرشی سەر گێلکەی کۆرمۆرو ھەموو ئەو کردەوە قێزەونانە بە کێشەی گوندی لاجان لەبیر خەلک ببنەوە بەلام خەلکی دلسۆزو ئەمەکدار بۆ کوردستان باش لە مەرامەکانیان گەیشتوون کەتەنھا ویستیان خۆبەدەستەوەدان و زەلیلی و سەرشۆریە بۆ نەیارەکانی کوردستان
دلنیاتان دەکەینەوە کە دلسۆزانی نیشتیمان سەردەکەون ….
*ئەندامی پەرلەمانی کوردستان